07/07/2025 334 جار خوێنراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی: شاندێکمان لە بەغدایە و ئینشائەڵڵا دەگەینە ڕێککەوتن

پەیام 

شاندی دانوستانكاری حكومەتی ماوەبەسەرچووی هەرێمی كوردستان بۆ پرسی مووچە لە بەغدادە و گفتوگۆكان بەردەوامن، تا ئێستاش هیچ زانیاریەكی فەرمی لەبارەی دەرەنجامی گفتوگۆكانەوە لەئارادا نییە. قوباد تاڵەبانی دەڵێت، ئەنجامی هاتنی شاندەكەی پێشووی عێراق بۆ هەولێر باش نەبووە، بۆیە دیسان شاندیان بۆ بەغدا ناردووە "ئینشائەڵڵا دەگەینە ڕێککەوتن".
ئەمڕۆ بۆ پرسی مووچە و ڕێككەوتنی كۆتایی جارێكی دیكە حكومەتی ماوەبەسەرچوو وەفدێكی ڕەوانەی بەغدا كردەوە و چاوەڕوان دەكرێت ڕێكەوتنی كۆتایی لەبارەی مووچە و نەوتەوە ئەنجام بدرێت.

شاندەكەی حكومەتی هەرێم بۆ تاوتوێكردنی ڕەشنووسێكی ڕێكەوتن چووەتە بەغداد كە لەلایەن حكومەتی فیدڕاڵییەوە ئامادە كراوە، ئەگەر ڕێككەوتن واژوو بكـرێت، ئەوا سبەی سێشەممە لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پەسەند دەكرێت و مووچە دەنێردرێت. بەڵام تا ئێستا هیچ كام لە هەولێرو  بەغداد هیچ زانیارییەكیان لەبارەی دەرەنجامی كۆبوونەوەكانەوە ئاشكرا نەكردووە.
بەپێی ئەو ڕەشنووسی ڕێكەوتنەی كە حكومەتی فیدڕاڵی ئامادەی كردووە، دەبێت حكومەتی ماوەبەسەرچوو دۆسیەی نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و هەروەها نیوەی داهاتی ناوخۆ كە كەمتر نەبێت لە 100 ملیار دینار مانگانە ڕادەستی بەغدا بكات، لە بەرامبەردا حكومەتی فیدڕاڵی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مسۆگەر دەكات و نرخی نەوت و بەنزین هاوتای عێراق دەكات.
ماوەی دوو مانگ زیاترە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان دابەشنەكراوە و وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بۆ ناردنی پارەی مووچە داوای پابەندبوونی هەرێمی كوردستان بە بڕیارەكانی دادگای فیدڕاڵی دەكات كە بریتییە لە ڕادەستكردنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەكان و تەوتین.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سبه‌ینێ پشووه‌؛ به‌ڵام ده‌وامی بانكه‌كان ئاسایی ده‌بێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ده‌مپارتی: له‌ پرۆسه‌ی ئاشتی توركیا سه‌ركه‌وتوو بووین؛ ده‌یگوازینه‌وه‌ بۆ سوریاش

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران عومه‌ر دواین نامه‌ی‌ خۆی‌ ڕاده‌ستی‌ سودانی‌ كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێكی كۆمه‌ڵ به‌ سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا عه‌لی باپیر له‌گه‌ڵ سودانی كۆبوه‌وه‌ و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌یان كرد

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كه‌ركووك.. تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 30 خێزان داوای منداڵه‌ دۆزراوه‌كه‌یان كردووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دوای نزیكەی شەش مانگ ئەنجومەنی پارێزگای كەركووك دووبارە كۆبووەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    هەولێر.. ئاگر لە باڵەخانەیەك كەوتەوە و هاوڵاتییان لە خزمەتگوزارییەکانى باڵەخانەکە ناڕازیین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: سبەینێ پلەکانى گەرما چەند پلەیەک بەرزتر دەبێت

سەرەتا