پێش 2 هەفتە 157 جار خوێنراوەتەوە

لیڤەرکوزن شوێنی ئالۆنسۆ بە ڕاهێنەرێکی دیار و گەورە پڕ دەکاتەوە

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

ئێرک تێن هاگی هۆڵەندی و ڕاهێنەری پێشووی مانچستەر یونایتد ڕوو لە بایەر لیڤەرکوزن دەکات و شوێنی چابی ئالۆنسۆ دەگرێتەوە.

 ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی فابریزیۆ ڕۆمانۆ ئاشکرای کردووە، بەرپرسانی لیڤەرکوزن بە مەبەستی هێنانی ڕاهێنەری نوێ پێشکەوتنی زۆر باشیان بەدەست هێناوە و لەگەڵ تێن هاگ گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و وەرزی داهاتوو شوێنی ئالۆنسۆ دەگرێتەوە پاش ئەوەی بڕیاری ڕۆیشتنی لە یانەکە داوە.

ڕاهێنەرە هۆڵەندییەکە هەموو داواکارییەکانی خۆی خستووەتە بەردەم یانە ئەڵمانییەکە و بە ڕێژەیەکی زۆریش وەرزی نوێ سەرکردایەتی لیڤەرکوزن دەکات.

ساڵی ڕابردوو تێن هاگ بەهۆی ئەنجامە خراپەکانییەوە لە مانچستەر یونایتد دوورخرایەوە، پاش ئەوەی لە 128 یاریدا سەرکردایەتی یانەکەی کرد و 72 بردنەوە و 20 یەکسانبوون و 36 شکستی تۆمار کرد و نازناوی جامی یەکێتی ئینگلتەرا و جامی یانە پیشەگەرەکانی دەستەبەر کرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ وەڵامی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز داوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندنی سێیەم گرێبەستی هاوینە نزیک دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی یاریکردنی ئانچلۆتی لەگەڵ بەڕازیل ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە مەترسی سزادانی لە لایەن یوفاوە لەسەرە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مارکینیۆس ئامۆژگاری ئانچلۆتی دەکات کە ڕێگای ئینریکی بگرێتە بەر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ مژدە بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئالۆنسۆ بۆ شوێنی مۆدریچ و کرووس داوای گواستنەوەی یاریزانێکی پاریسی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی هەڕەشەی بردنەوەی مۆندیال دەکات و مژدەش بە هاندەرانی ڕیاڵ دەدات

سەرەتا