04/06/2025 445 جار خوێنراوەتەوە

پلانی یاریکردنی ئانچلۆتی لەگەڵ بەڕازیل ئاشکرا دەبێت

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

پلانی یاریکردنی کارلۆ ئانچلۆتی لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیل ئاشکرا دەبێت.

 ئانچلۆتی ئیتاڵی هەفتەی ڕابردوو بە فەرمی وەک ڕاهێنەری نوێی هەڵبژاردەی بەڕازیل دەستبەکار بوو.

ڕۆژنامەی گڵۆب سپۆرتی بەڕازیلی ئاشکرای دەکات، ئانچلۆتی پلانی هەیە بۆ یەکەم یاریی بەڕازیل بەرانبەر ئیکوادۆر بە داڕشتەی 4-3-3 یاری بکات، واتا چوار بەرگریکار و سێ ناوەند و سێ هێرشبەر لە پێکهاتەکەدا دەبن.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، بەڵام کاتێک بەڕازیل تۆپ لەدەست دەدات، ئانچلۆتی پلانی داناوە داڕشتەکەی بۆ 4-4-2 بگۆڕیت و یەکێک لە هێرشبەرەکان بگەڕێتەوە بۆ نێو هێڵی ناوەند.

بەرەبەیانی هەینی لە کاتژمیر 2:00 هەڵبژاردەی بەڕازیل دەبێتە میوانی هەڵبژاردەی ئیکوادۆر، لە ڕۆژی 11ی ئەم مانگەشدا بەڕازیل لەسەر خاکی خۆی پێشوازی لە پاراگوایی دەکات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    مۆرینیۆ لە بارەی گەڕانەوەی بۆ ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید قسەی خۆی کرد

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئارتێتا گەڕانەوەی دوو یاریزانی گرنگی بۆ ڕووبەڕووی نیوکاسڵ ئاشکرا کرد

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    هەڵوێستی پێرێز سەبارەت بە داهاتووی ڤینیسیۆس ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • پێش 2 هەفتە

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 2 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 3 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

سەرەتا