پێش 2 هەفتە 177 جار خوێنراوەتەوە

دیکۆ مژدە بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، لامین یەماڵ توانای ئەوەی هەیە وەک مێسی مێژوو تۆمار بکات و ئاشکراشی کرد، نزیکەی چوار یاریزان دەگوازنەوە.

 لەمیانەی لێدوانێکی لەگەڵ تۆڕی بی بی سی، دیکۆ دەڵێت: باشترین یاریزانەکانمان نافرۆشین و سەرکەوتنەکانی ئەم دواییە پەیوەستە بەوانەوە، ئێمە وەک شێتێک ناچینە نێو بازاڕی گواستنەوەی هاوینەوە و تەنیا هەوڵ دەدەین دوو تاکو چوار یاریزان بۆ تیپەکەمان زیاد بکەین.

سەبارەت بە هێنانی ڕاشفۆرد و لویس دیاز، بەڕێوەبەرە وەرزشییەکەی بلاوگرانا وتیشی: بێگومان دوو هێرشبەری باشن، کاتێک لەگەڵ بریکارەکانیان قسە دەکەم، هەمووان دەیانەوێت پەیوەندی بە بەرشەلۆنەوە بکەن، ئەوەش خاڵێکی گرنگە بۆ ئێستای یانەکەمان و هەمووان دەیانەوێت ڕوو لەم یانەیە بکەن.

سەبارەت بە لامین یەماڵ و بەراوردکردنی بە مێسی، دیکۆ ئاماژەی بەوەدا، لیۆ باشترین یاریزانی مێژووی بەرشەلۆنەیە و ناکرێت بەراورد بکرێن، لامین لە داهاتوو دەبێتە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و نابێت بیریان بچێت تەمەنی هێشتا 17 ساڵە، بەڵام لەڕووی کوالێتییەوە توانای ئەوەی هەیە وەک مێسی مێژوو تۆمار بکات.

دیکۆ هۆشداری بە یاریزانانی تیپەکەی دەدات و باسی لەوەکرد، وەرزی داهاتوو ئاسان نابێت، چونکە ڕیاڵ مەدرید گۆڕانکاریی کردووە و ڕاهێنەری نوێی هێناوە، لەگەڵ ئەوەشدا گرنگە ئەتلەتیکۆ و ڕیاڵ لە بەرزترین ئاستی خۆیاندا بن، تاکو ئەوەی ڕکابەری هەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە لەبەر 5 هۆکار نیکۆ ویلیامز دەگوازێتەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ڕامۆس گرەو لەسەر مباپێ دەکات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پەیامێک توند لە ئاڵۆنسۆوە بۆ یاریزانەکانی ڕیاڵ مەدرید

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت هاوینی داهاتوو بەرگریکارێک بێبەرانبەر بگوازێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دێمبڵی: لە بەرشەلۆنە هەڵەم کرد و باجەکەیم دا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    شەڕی ئێران و قەوارەی زایۆنی ڕێگری لە یاریزانێک دەکات بەشداری جامی جیهانی یانەکان بکات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    فلیک لەبەر چەند تایبەتمەندییەک داوای گواستنەوەی پیریسیچی کردووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مانچینی: هەڵەم کرد و دەمەوێت ڕاستی بکەمەوە

سەرەتا