04/06/2025 419 جار خوێنراوەتەوە

مارکینیۆس ئامۆژگاری ئانچلۆتی دەکات کە ڕێگای ئینریکی بگرێتە بەر

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

مارکینیۆسی بەرگریکاری پاریس سانجێرمان ئامۆژگاری کارلۆ ئانچلۆتی دەکات، پێویستە هەمان ڕێگای ئینریکی بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل بگرێتە بەر.

 لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، بەرگریکارەکەی سیلیساو دەڵێت: کاتێک نازناوێک دەبەیتەوە زۆر بیر دەکەیتەوە، بەڵام ئەمڕۆ هەمووان یاریزانانی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی بەڕازیل دەناسن، تەنیا پێویستە هەموو شتیک لەگەڵ فەلسەفەی تیپەکەدا بگونجێنیت و ڕاهێنەرەکەت ڕوون بێت، گرنگیدان بە کاری هەرەوەزی، کاری تاکەکەسی ئاسانتر دەکات.

مارکینیۆس ئامۆژگاری ئانچلۆتی دەکات هەمان ڕێگای ئینریکی بگرێتە بەر کە لە پاریس سانجێرمان کردوویەتی و ئاماژەی بەوەدا، پاش ڕۆیشتنی مباپێ، بینیان ئینریکی تیپێکی چۆنی دروست کرد، پێویستە کارلۆش لێرە هەمان شت بکات و یاریزانەکانی بناسێت و تواناکانیان بقۆزێتەوە، کاتێک باس لە بردنەوەی مۆندیال یان چامپیۆنسلیگ دەکرێت پێویستە هەموو وردەکارییەکان بچووکەکان لەبەرچاو بگیرێت.

لە کۆتایدا مارکینیۆس وتی: ئانچلۆتی پێشتر توانا و زیرەکی خۆی سەلماندووە، دەزانێت چۆن پشت بە یاریزانەکانی ببەستێت و سوود لە ئاستەکەیان بۆ خزمەتکردنی تیپەکە وەربگرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کریستیانۆ بۆ مۆندیال هەڕەشە دەکات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    وادەی ناساندنی مۆرینیۆ و پلانی هاوینەی ئاشکرا دەبێت

  • پێش 1 هەفتە

    هەشت برا کە لە مێژووی جامی جیهانیدا تۆڕی گۆڵیان هەژاندووە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە گرێبەستکردنی لەگەڵ هێرشبەرێکی گەورە ڕەت کردووەتەوە

  • پێش 2 هەفتە

    بەرشەلۆنە جێگرەوەی هانسی فلیکی دەستنیشان کردووە

  • پێش 2 هەفتە

    گابرێل سوپاسی هاندەرانی ئارسیناڵ و هاوتیمەکانی دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    پێرێز وادەی ڕاگەیاندنی ڕاهێنەر و یەکەم گرێبەست دیاری دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    حەبیب نورمحمەدۆڤ ئەزموونی حەجکردنی دەگێڕێتەوە

سەرەتا