01/06/2025 556 جار خوێنراوەتەوە

ئالۆنسۆ بۆ شوێنی مۆدریچ و کرووس داوای گواستنەوەی یاریزانێکی پاریسی کردووە

پەیام سپۆڕت - دروود محەمەد

چابی ئالۆنسۆی ڕاهێنەری نوێی ڕیاڵ مەدرید داوای گواستنەوەی یاریزانێکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کردووە.

 ڕۆژنامەی ئاس بڵاوی کردووەتەوە، دوای ئەوەی ئەلۆنسۆ بووە ڕاهێنەری ریاڵ مەدرید، دەیەوێت تیپەکەی بە باشی بۆ ڕکابەرییەکان نوێ بکاتەوە.

سەرچاوەکە باس لەوە دەکات، یەکێک لەو یاریزانانەی ئالۆنسۆ داوای لە بەرپرسانی مێرنگی کردووە بۆی بگوازنەوە کڕینی ڤیتینیای پۆرتوگالی و یاریزانی پاریس سان جێرمانە.

ئاس ئەوەش دەخاتە ڕوو، هۆکاری سەرەکی هەڵبژاردنی ئەو یاریزانە پورتوگالییە شێوازی یاریکردنییەتی کە ڤیتینیا دەتوانێت لەیەک کاتدا ببێتە جێگرەوەی کروس و مۆدریجیش، چونکە بە بڕوای ئالۆنسۆ، ڤیتینیا توانای پاسدانی وەک کرووسە و بە تۆپەوە ڕۆیشتنیشی وەک لۆکا مۆدریچە.

لە کۆتایدا ئاس ئاماژە بەوە دەکات، گواستنەوەی ڤیتینیا بۆ ڕیاڵ مەدرید ئاسان نابێت، چونکە یانە فەڕەنسییەکە هیچ نیازێکی نییە دەستبەرداری ببێت و لەهەمان کاتدا گرێبەستەکەشی چوار ساڵی دیکەی ماوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئینتەرمیلان پەیامێک ئاڕاستەی بەرشەلۆنە دەکات

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    ئاربیلوا و بێلینگهام بە تووندی هەڕەشە لە بایرن میونخ دەکەن

  • 7 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی ناپۆلی دیدگایەکی نوێ بۆ یاساکانی تۆپی پێ دەخاتەڕوو

  • پێش 1 هەفتە

    هاندەرێکی ئارسیناڵ سکاڵا دژی یانەکە تۆمار دەکات

  • پێش 2 هەفتە

    بایرن میونخ پێکانی یاریزانێکی لاوی ڕاگەیاند

  • پێش 2 هەفتە

    فلیک: تەنیا بیر لە سەرکەوتن دەکەینەوە

  • پێش 2 هەفتە

    ماڵدینی هۆکاری پاشەکشەی تۆپی پێی ئیتاڵی ڕوون دەکاتەوە

  • پێش 3 هەفتە

    ئارتێتا خاڵی سەرەکی بۆ ڕکابەریکردن لەسەر نازناوەکان ئاشکرا دەکات

سەرەتا