پێش 2 هەفتە 131 جار خوێنراوەتەوە

ئارتێتا نهێنی بردنەوەی نازناوەکان لە لایەن یانەکانی دیکەوە ئاشکرا دەکات

پەیام سپۆڕت - مەڕوان تاڵیب

میکێڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ ڕایگەیاند، ئەو یانانەی نازناو دەبەنەوە خاوەن باشترین یاریزانەکانی جیهانن و وەڵامی دەنگۆکانی هاتنی ڕۆدریگۆش دەداتەوە.

 لە نوێترین چاوپێکەوتنی ڕۆژنامەوانیدا، ڕاهێنەرەکەی گەنەرز ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر بتەوێت نازناوی گەورە بەدەست بهێنێت پێویستە لە بازاڕی گواستنەوەدا زۆر بەباشی جوڵە بکەیت و یاریزانی دیار بگوازینەوە، ئەو تیپانەی نازناوەکان دەبەنەوە خاوەن باشترین یاریزانەکانی جیهانن بە تایبەتی لە هێڵی هێرشبریدا، پێویستیان بە هێرشبەری گەورە هەیە و دەبێت گۆڵی زیاتر تۆمار بکەن.

سەبارەت بە دەنگۆی هێنانی ڕۆدریگۆ، ئارتێتا ئاشکرای کرد، ناوی هیچ یاریزانێکی دیاریکراو ناڵێت، بەڵام بڕوایان بە یانەکەیان هێناوە وەرزی داهاتوو نازناوی گەورە ببەنەوە ئەوەش لە ڕێگەی هێنانی یاریزانی دیار و زۆر باشەوە دەبێت و پەیوەندیان بە یاریزانە گەورەکانەوە هەیە.

لە کۆتایدا ئارتێتا پیرۆزبایی بردنەوەی نازناوی یۆرۆپالیگی لە تۆتێنهام کرد سەرەڕای ئەو ئەنجامە خراپانەی ئەم وەرزە تووشیان هاتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ وەڵامی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز داوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندنی سێیەم گرێبەستی هاوینە نزیک دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی یاریکردنی ئانچلۆتی لەگەڵ بەڕازیل ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە مەترسی سزادانی لە لایەن یوفاوە لەسەرە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مارکینیۆس ئامۆژگاری ئانچلۆتی دەکات کە ڕێگای ئینریکی بگرێتە بەر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ مژدە بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئالۆنسۆ بۆ شوێنی مۆدریچ و کرووس داوای گواستنەوەی یاریزانێکی پاریسی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی هەڕەشەی بردنەوەی مۆندیال دەکات و مژدەش بە هاندەرانی ڕیاڵ دەدات

سەرەتا