پێش 2 هەفتە 175 جار خوێنراوەتەوە

ئانچلۆتی ئەو بردنەوەیە ئاشکرا دەکات کە هەرگیز لە یادی ناکات

پەیام سپۆڕت - بڕیار تەها

کارلۆ ئانچلۆتی ئیتاڵی لە دوایین کۆنگرەیدا وەک ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە خۆی لەگەڵ کاری ڕاهێنەرایەتی سەردەمی نوێ گونجاندووە و ئاشکراشی کرد شەوانی بردنەوە لە پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتی و چێڵسی لە بیر ناکات.

 لە میانەی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پێش یاری ڕیاڵ سۆسیداد، سەرەتا ئانچلۆتی وتی: ئەم یارییە بۆ من دوایین یارییە و دڵنیام زۆر سۆزداری دەبێت بۆ من، ئەگەر بگریم کێشە نییە و جوان دەبێت ماڵئاواییەکەم لەگەڵ مۆدریچدا بەش بکەم،  ئەو کەسێکی نایابە و ئەفسانەیە، لەم ماوەیەدا لە ڕیاڵ مەدرید پاڵپشتێکی سەرسوڕهێنەری من بووە.

لە درێژەی قسەکانیدا ڕاهێنەرە ئیتاڵییەکە باسی لەوە کرد، لە قۆناغی دووەمی لە ڕیاڵ مەدرید تێگەیشتووە لەوەی ئەگەر بیرۆکەکانی نەگۆڕیت ئەوا جارێکی دیکە چامپیۆنسلیگ ناباتەوە و لەبەرئەوەش گۆڕانکاری لە خودی خۆیدا کردووە، ئەمە جگە لەوەی ستافێکی گەنجتری لەگەڵدا بووە، ئێستاش زیاتر لە پێشوو شیکاری بۆ یارییەکان دەکرێت.

لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ئانچلۆتی سوپاسی هاندەران و سەرۆکی یانەکە و کارگێڕی و سەرجەم یاریزانەکان و تەنانەت چێشلێنەری یانەکەشی کرد.

لە کۆتایدا ئانچلۆتی وتی: ئەم جیلەی ئێستای ڕیاڵ وەک هەموو شتێک دەبێت لە شوێنێکدا کۆتایی پێبێت، پێشتر کاسێمیرۆ، کریستیانۆ ، ڕامۆس و بێنزیمە ڕۆیشتن، پاشان ڕیاڵ مەدرید بەردەوام بوو، بۆ من شەوانی ڕێمۆنتادای پاریس سانجێرمان و مانچستەر سیتی و چێڵسی هەرگیز لە یاد ناکەم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لیڤەرپووڵ وەڵامی بەرشەلۆنەی بۆ گواستنەوەی لویس دیاز داوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕیاڵ مەدرید لە ڕاگەیاندنی سێیەم گرێبەستی هاوینە نزیک دەبێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانی یاریکردنی ئانچلۆتی لەگەڵ بەڕازیل ئاشکرا دەبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرشەلۆنە مەترسی سزادانی لە لایەن یوفاوە لەسەرە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مارکینیۆس ئامۆژگاری ئانچلۆتی دەکات کە ڕێگای ئینریکی بگرێتە بەر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دیکۆ مژدە بە هاندەرانی بەرشەلۆنە دەدات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    ئالۆنسۆ بۆ شوێنی مۆدریچ و کرووس داوای گواستنەوەی یاریزانێکی پاریسی کردووە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    ئانچلۆتی هەڕەشەی بردنەوەی مۆندیال دەکات و مژدەش بە هاندەرانی ڕیاڵ دەدات

سەرەتا