3 رۆژ پێش ئێستا
127 جار خوێنراوەتەوە
کۆشکی سپی: ترەمپ ئامادەیە بەشداری لە کۆبوونەوەی نێوان پوتین و زێلێنسکی بکات
وتەبێژی کۆشکی سپی، کارۆلین لێڤیت ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکات کە ئەگەری ھەیە لە تورکیا لە نێوان سەرۆکی ڕووسیا، ڤلادیمیر پوتین و سەرۆکی ئۆکرانیا، ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ئەنجام بدرێت.
کارۆلین لێڤیت لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییدا وتی: "سەرۆک دۆناڵد ترەمپ ئامادەیە بەشداری لەو کۆبوونەوەیەدا بکات کە ئەگەری ھەیە لە تورکیا لە نێوان ڤلادیمیر پوتین و ڤلۆدیمێر زێلێنسکی ئەنجام بدرێت، بەڵام بەو مەرجەی دەبێت ھەردوولا واتە سەرۆکی ڕووسیا و سەرۆکی ئۆکرانیا، لەسەر مێزی گفتوگۆ دابنیشن".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە