1 رۆژ پێش ئێستا
160 جار خوێنراوەتەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی تی بی ئای له پشكی پارتی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی له‌لایه‌ن ئیماراته‌وه ڕاده‌ستی عێراق كرا
حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراق ( تی بی ئای) و كادری پێشكه‌وتووی پارتی كه تۆمه‌تباره به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی، له ئیماراته‌وه ڕاده‌ستی عێراق كرایه‌وه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند ، حه‌مدییه جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووتری بانكی بازرگانیی عێراق ( تی بی ئای) له ئیماراته‌وه راده‌ستكراوه‌ته‌وه كه تۆمه‌تباره به گه‌نده‌ڵی.
حه‌مدییه جاف، جگه له‌وه‌ی پێشتر به‌رپرسی بانكی ناوبراو بوو، له‌هه‌مانكاتدا كادرێكی پێشكه‌وتووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش بوووه.
ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق ڕوونیشی كرده‌وه، حه‌مدییه جاف تۆمه‌تباری هه‌ڵاتوو بووه و له هێڵی سووری داواكراوانی ئینته‌رپووڵ بووه و له ئیمارات ده‌ستگیركراوه.
حه‌مدیه جاف (17) سزای بێ ئاماده‌بوونی خۆی له دادگا بۆ ده‌رچووه كه پێكه‌وه سزای پێنج بۆ حه‌وت ساڵ به‌ندكردن ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و دۆسیانه‌ی په‌یوه‌ندییان به پێدانی ئاسانكاریی بانكیی و پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كان و ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕین له‌سه‌ر لێخۆشبوونی نایاسایی له سوودی قه‌رزه‌كان هه‌یه.
ئه‌وه‌ش زیانی به سامانی گشتی گه‌یاندووه كه گه‌یشتووه‌ته زیاتر له ملیارێك و دوو سه‌د و حه‌فتا و پێنج ملیۆن دۆلار.
هاوكات ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیی عێراق داوایان له ده‌سه‌ڵاتدارانی ئیمارات كردووه ده‌ستبه‌سه‌ر ماڵ و موڵكی گوازراوه و نه‌گواسراوه‌ی تۆمه‌تباره‌كه له خاكی ئیمارات بگیرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە