1 رۆژ پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ حاجییان له كێوی عه‌ره‌فه‌ن و روكنی گه‌وره‌ی حه‌ج به‌جێده‌هێنن
په‌یام
ئه‌مڕۆ نۆی زیلحیجه حاجیانی ماڵی خودا ده‌ستیان به جێبه‌جێكردنی مه‌راسیمی چوون بۆ عه‌ره‌فات و مانه‌وه تا نزیك بانگی ئێواره كرد، كه پایه‌ی سه‌ره‌كیی ئه‌نجامدانی حه‌جه.
ئاژانسی هه‌واڵی سعودیه بڵاوی كرده‌وه كه سه‌رجه‌م كه‌رته ئه‌منیه‌كان یاوه‌ری حاجیان كردووه بۆ چوون به‌ره‌و ده‌شتی پیرۆزی عه‌ره‌فات، به پێی ئه‌و پلانه‌ی پێشتر ڕێكخراوه، كه كه هاوكات ڕێنمایی حاجیان ده‌كه‌ن و هه‌موو جۆره پێداویتسیه‌كی ته‌ندروستی و سه‌لامه‌تیان بۆ دابین ده‌كه‌ن.
حاجیان له دوای ئه‌نجامدانی نوێژی به‌یانی له موناوه به ته‌كبیرات و پاڕانه‌وه و داوای لێخۆشبوو‌ن بۆ ده‌شتی عه‌ره‌فات ڕێكه‌وتن و بڕیاره تا ئێواره له‌وێ بمێنه‌وه و هه‌ردوو نوێژی نیوه‌ڕۆ و عه‌سر به كورتكراوه كۆكردنه‌وه و پێشخستن له مزگه‌وتی نه‌مره ئه‌نجام ده‌ده‌ن، له دوای ئاوابوونی خۆریش حاجیان ده‌چنه موزده‌لیفه و له‌وێ نوێژی ئێواره و خه‌وتنان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و تا سبه‌ینێ به‌یانی له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە