2 رۆژ پێش ئێستا
266 جار خوێنراوەتەوە
له‌باره‌ی فه‌له‌ستینه‌وه؛ ئه‌مریكا هۆشداری به فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا داوه
به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی هه‌واڵی به‌ریتانی، ئه‌مریكا هۆشداریی به هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا داوا له هه‌نگاو نان بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌ڵه‌ستین له كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
ماڵپه‌ڕی "میدل ئیست ئای ئێی" له له‌نده‌ن، ئاشكرای كردووه، ئه‌مریكا هۆشداری نافه‌رمی به به‌ریتانیا و فه‌ره‌نسا داوه له به‌رده‌وامبوون بۆ دانپێدانانی ده‌وڵه‌تێكی فه‌له‌ستینی، له كۆنفرانسی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی، كه بڕیاره له 17ی حوزه‌یران له نیویۆرك ده‌ست پێبكات، كه هه‌ریه‌كه له فه‌ره‌نسا و سعودیه میوانداریی ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڕۆژنامه‌كه، پاریس ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ داننان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین به‌شێوه‌یه‌كی تاكلایه‌نه له كۆنفرانسه‌كه‌دا و فشار ده‌خاته سه‌ر به‌ریتانیاش بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی هاوشێوه بنێت، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌م ڕه‌وته هه‌یه.
سه‌رچاوه‌كان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، ئه‌مریكا به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌ستیكردووه به هۆشداریدان به له‌نده‌ن و پاریس له په‌سه‌ندكردنی ئه‌م بڕیاه به‌بێ ڕێككه‌وتنی دانوستان، هاوكات وڵاتانی عه‌ره‌بی به‌رده‌وامن له هاندانی هه‌ردوولا بۆ به‌رده‌وامبوون له دانپێدانانه‌كه و پێشیانوایه سه‌ركه‌وتنی كۆنفرانسه‌كه له داننانی زلهێزه‌كانی ڕۆژئاوا به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌ڵه‌ستین ده‌پێورێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە