2 رۆژ پێش ئێستا
41 جار خوێنراوەتەوە
ئهمڕۆ ئهنجومهنی ئاسایش كۆدهبێتهوه و پێدهچێت بڕیارێك بۆ ڕاگرتنی جهنگ دهربكات
پهیام
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەنگ لەسەر ڕەشنووسی بڕیارنامەیەک بدات کە تێیدا داوای "ئاگربەستێکی دەستبەجێ و بێ مەرج و بەردەوام لە غەززە دهكات، کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە ڕێزی لێبگیرێت". هاوكات دیپلۆماتکارانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێن پێدەچێت ئەمریکا ڤیتۆی لەسەر بکات.
ئەم بڕیارنامەیە کە لە لایەن دە ئەندامی ناهەمیشەیی ئەنجومەنەوە داڕێژراوە و، داواکاری خۆی بۆ ئازادکردنی سەرجەم ئەو زیندانیانەی کە لە لایەن حەماس و گروپەکانی دیکەوە دەستبەسەر کراون دهكات، كه دوای هێرشە لەناکاوەکەی ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ بهدیل گیراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە