2 رۆژ پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان.. 200 زیندانی كه بۆ پاراستنیان له بومه‌له‌رزه هێنرابوونه ده‌ره‌وه؛ هه‌ڵاتن
زیاتر له 200 زیندانی له زیندانێكی پاكستان هه‌ڵهاتن كه بۆ پاراستنیان له بوومه‌له‌رزه هێنرابوونه ده‌ره‌وه.
دوای ڕوودانی چه‌ند بوومه‌له‌زه‌یه‌ك له شاری كه‌راچی باشووری پاكستان ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه زیندانیان بۆپاراستنی گیانیان ده‌هێننه‌وه ده‌ره‌وه و له میدانی زیندان و ڕاڕه‌وزه‌كان كۆیان ده‌كه‌نه‌وه و پاش دروستبوونی پشوێی زیاتر له 200 دانه‌یان هه‌ڵدێن.
له‌و باره‌یه‌وه زیائولحه‌سه‌ن له‌نگار، وه‌زیری یاسایی پارێزگای سیند له شوێنی ڕووداوه‌كه به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند، به هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه ڕێگه به سه‌دان زیندانی دراوه له ژووره‌كانیان بێنه ده‌ره‌وه چونكه به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كانه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێ دروست بووه، هه‌ربۆیه ئه‌سته‌م بووه قه‌ره‌باڵغییه‌كی له‌و جۆره له زیندانه‌كه‌دا كۆنتڕۆڵ بكرێت.
زیائولحه‌سه‌ن ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، دوای ئه‌وه‌ی كه زیندانیه‌یكان هێنرانه ده‌ره‌وه چه‌كیان له پاسه‌وانانی زیندان ڕفاندووه و دواتر شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوانیاندا دروست بووه، پاشان هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ده‌روازه‌ی سه‌ره‌كی.
له‌نگار ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌و ڕووداوه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین هه‌ڵهاتنه‌كان له مێژووی پاكستان‌دا.
جێی ئاماژه‌یه، زیندانه‌كه ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژار و پیشه‌سازی له ناوچه‌ی مالیر له شاری كه‌راچی كه گه‌وره‌ترین شاری پاكستانه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە