12 کاتژمێر پێش ئێستا
770 جار خوێنراوەتەوە
ئیلۆن مەسك بیرۆكەی دوورخستنەوەی ترەمپ لە پۆستی سەرۆكایەتی پەسەند دەكات
پەیام
بازرگان و خاوەنكاری ئەمریكی و دەوڵەمەندترین پیاوی
جیهان، بیرۆكەی دوورخستنەوەی سەرۆكی ئەمریكا لە كۆشكی سپی و جێگرتنەوەی بە جێگرەكەی
پەسەند دەكات.
دوای ئەوەی نێوانی ئیلۆن مەسك و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی
ئەمریكا كێشە و ناكۆكی تێكەوت، بەكارهێنەرێكی تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئێكس لە پۆستێكدا بیرۆكەی
دوورخستنەوەی ترەمپ و جێگرتنەوەی بە جەی دی ڤانس ورووژاند.
دواتر مەسك وەڵامی ئەو بیرۆكەیە دەداتەوە و دەنووسێت:
بەڵێ، بەلامەوە پەسەندە.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا، ناكۆكی كەوتە نێوان
مەسك و ترەمپ بەتایبەت لەسەر پڕۆژەیاسای كەمكردنەوەی تێچووە فیدڕاڵییەكان، بەڵام مەسك
ئەم پڕۆژەیاسایەی بە "قێزەون" وەسف كرد و داوای كرد ڕەت بكرێتەوە.
دواتر ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی: هەست بە
نائومێدی دەكەم لەبارەی ئیلۆن مەسك، چونكە ئەو زۆر شتی بۆ كردووم، مەسك دووبارەی وەڵامی
دایەوە و وتی: ئەگەر من نەبوومایە تۆ نەدەبوویتەوە بە سەرۆك.
مەسك لە پۆستێكی دیكەدا وتی: ترەمپ ناوی لە بەڵگەنامەكانی
تایبەت بە دۆسیەی جێفری ئیستین بازرگانی ئەمریكی هەیە، كە بە ئەنجامدانی تاوانی سێكسی
و مامەڵەی خراپی سێكی تۆمەتبارە.
پاشان ترەمپ دووپاتی كردەوە، داوای لە ئیلۆن مەسك
كردووە پۆستەكەی بەجێ بهێڵێت و هاوكات بە "شێت"یش وەسفی كرد، هۆشداریشی
دا لەوەی لەمەودوا مەسك لە گرێبەستەكان لەگەڵ حكومەت بێبەشی دەكات.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە