2 رۆژ پێش ئێستا
133 جار خوێنراوەتەوە
ڕێبه‌ری باڵای ئێران: له پیتاندنی یۆرانیۆم به‌رده‌وام ده‌بین
ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران ڕایگه‌یاند، ده‌توانن سووته‌مه‌نی ئه‌تۆم به‌رهه‌م بهێنن و له پیتاندنی یۆرانیۆمیش به‌رده‌وام ده‌بن.
له‌نوێترین لێدواندا عه‌لی خامنه‌یی خامنه‌یی ڕه‌خنه‌ی له‌و پێشنیازه گرت كه ئه‌مریكییه‌كان پێشكه‌شی ئێرانیان كردووه و وتی: دژی هێز و تواناكانی ئێمه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی توانیویه‌تی به هه‌وڵی گه‌له‌كه‌ی بگاته قۆناغی خاوه‌ندارێتیی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمی و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له ئێستادا توانای به‌رهه‌مهێنانی سووته‌مه‌نی ئه‌تۆمییان هه‌یه.
خامنه‌یی باسی له‌وه‌ش كرد، ته‌كنه‌لۆژیای ئه‌تۆمی به‌بێ پڕۆسه‌ی پیتاندن به‌دی نایه‌ت، پیتاندنی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌شێكی سه‌ره‌كییه له به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه، هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی به‌بێ پیتاندنی یۆرانیۆم هیچ به‌هایه‌كی نییه.
ناوبراو وتیشی: پیلانه‌كان ئه‌مریكا و قه‌واره‌ی زایۆنی، وڵاته‌كه‌مانیان كرده ئامانج بۆ لاوازكردنی، به‌ڵام ئێمه لاواز نه‌بووین؛ به‌ڵكو تواناكانمان چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه زیادی كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە