1 رۆژ پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ناڕه‌زایه‌تی به حكومه‌ت داوه دژ به ڕاگرتنی موچه
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه به‌ناوی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، داوا له حكومه‌تی ناوه‌ند كراوه له بڕیاری نه‌ناردنی مووچه بۆ هه‌رێم پاشگه‌ز بێته‌وه..
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نیگه‌رانی له‌باره‌ی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدراڵ بۆ بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا ئه‌و ڕێوشوێنه ته‌نها زیان به هاووڵاتیان ناگه‌یه‌نێت، به‌ڵكو هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ دروستبوونی قه‌یرانێكی ئابووری كه ڕه‌هه‌ندی سیاسیی و ده‌ستوری هه‌یه، له ساتێكی هه‌ستیاری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێردا.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ڕایشیگه‌یاند: ئه‌و كاره پێچه‌وانه‌ی بڕیاره‌كانی دادگای فیدراڵی و ده‌ستوره، له‌چوارچێوه‌ی دابینكردنی مافه‌كانی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكاندا.
هه‌روه‌ها داوای له حكومه‌تی ناوه‌ند كرد له‌و بڕیاره‌ی پاشگه‌ز بێته‌وه، له كاتێكدا له‌سه‌روبه‌ندی جه‌ژنی پیرۆزی قوربانداین، وتیشی: نابێت قوتی خه‌ڵك و مافه‌كانی به دۆسیه‌ی سیاسیی و هونه‌رییه‌وه ببه‌سترێته‌وه.
هه‌ڵوێسته‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به په‌یامێكی دوولایه‌نه لێكده‌درێته‌وه، كه یه‌كه‌میان بۆ حكومه‌تی ناوه‌نده و ده‌بێت ده‌ست له ململانێی دارایی هه‌ڵبگرێت، دووه‌میش بۆ حكومه‌تی هه‌رێمه، كه ده‌بێت له جیاتی زمانی هه‌ڕه‌شه كه‌له‌م دواییانه‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كرد په‌نابه‌رێته به‌ر زمانی گفتوگۆ.
سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ڕایشیده‌گه‌یه‌نێت: دانیشتن له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ و لێكتێگه‌یشتن باشترین ڕێگه‌چاره‌یه، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و مه‌له‌فه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌كانی نێوان به‌غداد و هه‌ولێر.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ناڕه‌زایه‌تیان دژی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌ربڕی به‌هۆی ئه‌وه‌ی تێیدا نیگه‌رانی له بڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕاگه‌یاندبوو.
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاست ده‌ڵێن: ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق نوێنه‌رایه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و هه‌روه‌ها نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی عێراق ناكات، هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌ن ده‌كات له دادگای فیدڕاڵی و دادگای تاوان.
ئه‌و نوێنه‌رانه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی به به‌رپرسیار زانی له كه‌مته‌رخه‌می نواندن له ئه‌ركه‌كانی چاودێری و یاسادانانی، سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن، هه‌روه‌ك تۆمه‌تباریان كردن به پشتگوێخستنی بابه‌تی به قاچاخ بردنی نه‌وت و نه‌ناردنی داهاته‌كه‌ی بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه.
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه كێشه‌كه ته‌كنیكی و داراییه، په‌یوه‌ندی به نه‌بوونی تۆماری ژمێریاری و تۆماری وردبینی له هه‌رێمدا هه‌یه، داوا له حكومه‌تی هه‌رێمیش ده‌كات پابه‌ندی ده‌ستوور و یاسا فیدراڵیه‌كان بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە