7 کاتژمێر پێش ئێستا
101 جار خوێنراوەتەوە
حاجیان لە سێ ڕۆژی كۆتایی جەژندا مەراسیمی ڕەجم كردنەكان ئەنجام دەدەن
پەیام
حاجیانی ماڵی خوا لە مەككە بەردەوامن لە درێژەدان بە ڕێوڕەسمەكان
و بەجێهێنانی پایەكانی حەج، ئەمڕۆ و ڕۆژانی دواتری جەژن، هەرسێ ڕەجمی بچوك و
نامناوەند و گەورە ئەنجام دەدەن.
سێ ڕۆژی كۆتایی جەژن كە بە "ئەیامولتەشریق ناسراوە"،
حاجیان لە مینا دەمێننەوە و لەم ڕۆژانەدا ڕێوڕەسمی ڕەجمی بچووك لە یەكەم ڕۆژ و، ناوەندی لە دووەم ڕۆژ و، گەورە
لە سێیەم ڕۆژدا ئەنجام دەدەن، لە دوای ئەوە تەوافی ماڵئاوایی بە دەوری كەعەبەدا دەكەن
كە كۆتا پایەی حەجە و كۆتایی بە حەجەكەیان دەهێنن، ئەوەش دوای ئەوەی كە پێنجشەممە
چوونە عەرەفە و دوێنێ هەینی مەراسیمەكانی قوربانی و هاتووچووی نێوان سەفا و مەڕوە
و سەرتاشین و سەرچاككردنیان ئەنجام دا.
لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا كۆمەڵێك ڕێوشوێن بۆ كەمكردنەوەی
كاریگەرییەكانی گەرمای زۆر جێبەجێ كرا، لەگەڵ هەڵمەتێكی بەرفراوان دژی حاجیانی نایاسایی،
ئەوەش بووە هۆی كەمبوونەوەی چڕی قەرەباڵغی لە حەجی ئەمساڵدا.
محەمەد عەبد ئەلعەلی، یاریدەدەری وەزیری تەندروستی بۆ
خزمەتگوزارییە تەندروستییەكان لە سعودیە، ڕایگەیاندبوو تیمە پزیشكییەكان لە وەرزی
حەجی ئەمساڵدا تا ئێستا هیچ دەركەوتنێكی نەخۆشی و پەتایەكیان لە نێو حاجیاندا دەستنیشان
نەكردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە