07/06/2025 435 جار خوێنراوەتەوە

پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان دەست پێدەكات

پەیام

وەزارەتی بازرگانیی عێراق بڕی گەنمی وەرگیراوی ئەمساڵ، هەروەها كاتی دەستپێكردن بە وەرگرتنی گەنمی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و نزیكبوونەوەی كۆتاییهاتنی وەرزی بەبازاڕكردنیشی لە ژمارەیەك ناوچە ڕاگەیاند.

حەیدەر نوری كەرعاوی بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند: وەزارەت پێشبینیی دەكات ئەمساڵ چوار ملیۆن و نیو تا پێنج ملیۆن تەن گەنم لە جووتیاران وەربگیرێت.
ئەو وتیشی: بەرهەمی گەنمی وەرگیراو و تائێستا سێ ملیۆن و 400 هەزار تەنە، یەك ملیۆنی ساڵی ڕابردووش لە كۆگاكاندایە، ئەمەش بۆ خۆبژێویی بەسە.

حەیدەر نوری كەرعاوی ئاماژەی بەوەش دا كە لە پارێزگاكانی نێوەڕاست و باشوور، لە بەغدادەوە تا بەسڕە پڕۆسەی دوورینەوە و وەرگرتنی گەنم لە ڕۆژی هەینی تا ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، نۆی مانگ تەواو بێت.

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایشیگەیاند: لە ئێستادا لە پارێزگاكانی بەغداد، ئەنبار، سەڵاحەددین، دیالە، كەركووك و نەینەوا وەرگرتنی گەنم بەردەوامە و ڕۆژی 10ی مانگیش، واتە لە ڕۆژی سێشەممەی هەفتەی داهاتووە لە پارێزگاكانی هەولێر، دهۆك و سلێمانییش دەست پێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 860 هەزار دینارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 97 دۆلارە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەنزینە هەرزانەکە لە هەولێر کەمە و سلێمانى و هەڵەبجەش پابەند نەبوون بە دابەزاندنى نرخ

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێناسى گومرگیی نوێی بەسەر 60 هاوبەشی بازرگانیی وڵاتەكەیدا سەپاند

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 856 هەزار دینارە

سەرەتا