07/06/2025 500 جار خوێنراوەتەوە

دوو ڕۆژە ڕووسیا هێرشی ئاسمانیی گەورە دەكاتە سەر ئۆكرانیا

پەیام

سوپای ڕووسیا لە هێرشەكانی بۆ سەر ئۆكرانیا بەردەدەوامە، بەهۆی بۆردومانەوە چوار كەس لە كیڤی پایتەخت كوژران و لە خاركیڤیش لانیكەم 10 كەس بریندار بوون.

دەسەڵاتدارانی ئۆكرانیا ڕایانگەیاند، سوپای ڕووسیا بە سەختی بۆردومانی كێڤی پایتەختی كردووە و، بەهۆی ئەو بۆردومانانەش چوار كەس كوژراون.

هەروەها بە پێی سەرچاوەكانی هەواڵ، سوپای ڕووسیا لە ڕێی درۆنی تەقینەوە و موشەكەوە، بۆردومانی سەختی شاری خاركیڤی لە ڕۆژهەڵاتی ئۆكرانیا كردووە، بەهۆی ئەو هێرشانەوە كە ناوەڕاستی شارەكەیان بەئامانج گرتووە، لانیكەم 10 كەس بە سەختی بریندار بوون، ژمارەیەك ئاگری گەورەیش كەوتوونەتەوە.

هێرشەكانی ڕووسیا بۆ سەر ناوچە جیاوازەكانی ئۆكرانیا دوو ڕۆژە بە سەختی دەستی پێكردووە و، بەپێی ڕاگەیەندراوی سوپای ڕووسیا ژمارەك بنكە و بارەگای سەربازی بەئامانج گیراوە، ئەوەش وەك كاردانەوە لە بەرانبەر هێرشەكانی هەفتەی ڕابردووی ئۆكرانیا بۆ سەر فڕۆكەخانە سەربازییەكانی ڕووسیا كە زیانی گەورەی بە هێزی ئاسمانیی ئەو وڵاتە گەیاند.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی بەڕازیل: ترەمپ نەتەوەیەكگرتووەكانێكی نوێ دروستدەكات تا خۆی ببێتە سەرۆكی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسپانیا: ناچینە ناو ئەنجومەنێکەوە کە سەرۆكی ئەمریكا پێكیهێناوە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا دانی بەوەدا نا هەڕەشەیان لە داواكاری گشتیی دادگاى لاهای كردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    پیسبوونی هەوای پایتەختی بۆسنەوهەرسك مەترسیی لەسەر ژیانی دانیشتووانەكەی دروستكردووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆی ئێرانەوە ئەمریكا هەڕەشەی سزاخستنەسەر فرۆشتنی نەوتی عێراق دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئەمریكا: واشنتۆن تاوتوێی كشانەوەی سەرجەم هێزەكانی لە سووریا دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا پێشوازی لە بڕیاری عێراق بۆ گواستنەوەی زیندانیانی داعـ.ش بۆ وڵاتەكەی دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ بە فەرمی دامەزراندنی ئەنجوومەنی ئاشتیی تایبەت بە غـ.ەززەی راگەیاند

سەرەتا