07/06/2025 788 جار خوێنراوەتەوە

پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر بایكۆتی سەرتاسەرییان ڕاگەیاند

پەیام

پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی ماوەبەسەرچوو بە بێ پلان ناو دەبەن و لە ئەمڕۆشەوە بایكۆتی چوونە دەوامیان كرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر ئاشكرایان كرد "شەش مانگە بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشكە تازە دەرچووەكانەوە دۆخێكی چەقبەستوو دروست بووە، بەو هۆیەوە پزیشكانی ساڵی یەكەم و دووەم و سێیەم تا پزیشكانی پایەبڵند لە دەرەوەی ناونیشان و ئەركی پزیشكیان خزمەت دەكەن و لە شوێنەكانی خۆیان ماونەتەوە".

پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: وەزارەتی تەندروستی هیچ پلانێكی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانیان نییە. هەروەها هەڕەشەی مانگرتنیان كرد و ڕایانگەیاند: لە ئەمڕۆ، شەممەوە تا جێبەجێكردنی داواكارییەكانمان بایكۆتی دەوام لە سەرجەم فریاكەوتن و نەخۆشخانەكانی هەولێر و سۆران بە هەموو بەشەكانیەوە ڕادەگەیەنین.

داواكارییەكانی پزیشكانی نیشتەجێی خولاوی هەولێر خۆی دەبینێتەوە لە دامەزراندنی پزیشكانی نوێ و كۆتاییهێنان بەو دۆخە چەقبەستووەی تیایدان، هەروەها وەستاندنی سیستەمی نوێی شیفتكردن و گۆڕینی بۆ پلەبەندی.

پزیشكان ئەوەشیان ڕوون كردوەتەوە ئەوان لەو دۆخەی دروست بووە بەرپرس نین، بەڵكو پێشتر هەموو نەخۆشخانەكان ئاگادار كراونەتەوە لە ئەگەری هەر ڕووداوێكی نەخوازراو وەزارەتی تەندروستی لێی بەرپرسە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    قائیمقامیه‌تی سلێمانی: چاودێری وردی نرخی سوته‌مه‌نی ده‌كه‌ین

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    نانەواكانی هەڵەبجە دژى گرانبوونی غاز و پێداویستییەكان ناڕەزاییان دەربڕی

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    گومانە ئەمنییەكانی تورکیا و جەنگی ئێران كاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی هەبووە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    "حاجییانى هەرێم تا دەروازەی عەرعەر بە پاس و لەوێوە بە فڕۆکە دەبرێنە مەککە"

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    مەزڵوم عەبدی لەگەڵ باڵیۆزی توركیا لە سووریا كۆبووەتەوە

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    حاجییانی کوردستان لە دەروازەى عەرعەرەوە بە فڕۆکە دەچنە شارى مەککە

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    پارتی و یەكێتی یەكدی بە دزینی چەكەكانى ئەمریکا لە سنوورەكانی خۆیان تۆمەتبار دەكەن

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

سەرەتا