1 کاتژمێر پێش ئێستا 44 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

پەیام

سەرۆكوەزیرانی عێراق فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكانی هەڵوەشاندەوە و سەرجەم جومگە ئەمنییەكان بە حەشدی شەعبی، دژەتیرۆر و دەستەی دەروازە سنوورییەكانیشەوە لەنێو یەك نووسینگەدا و لەژێر دەسەڵاتی خۆی كۆ كردەوە. 

بەپێی فەرمانێكی دیوانیی كە عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان دەری كردووە، لە 23ی تەممووزی 2026ـەوە فەرماندەیی ئۆپڕاسیۆنە هاوبەشەكان و نووسینگەی سكرتێری تایبەتی فەرماندەی گشتیی هەڵوەشێنراونەتەوە و ئەركەكانیان لەنێو پێكهاتەیەكی نوێ بە ناوی "نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان" یەك خراون. 

ئەم نووسینگە نوێیە كە بارەگاكەی لە ناوچەی سەوزی بەغدادە، ڕاستەوخۆ لە لایەن سەرۆكوەزیرانەوە سەرپەرشتی دەكرێت و دەبێتە تاكە مەرجەعی باڵا بۆ سەرپەرشتی و بەدواداچوونی كارەكانی هەر دوو وەزارەتی بەرگری و ناوخۆ. 

ئەم پێكهاتە نوێیەی حكوومەت سەرجەم دەزگا هەستیارەكان لەخۆ دەگرێت، لەوانە: دەزگای دژەتیرۆر، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانی، ڕاوێژكاریی ئاسایشی نیشتمانی، دەستەی حەشدی شەعبی، دەستەی دەروازە سنوورییەكان و دەستەی پیشەسازیی جەنگی كە سەرجەمیان ڕاستەوخۆ بە نووسینگەی فەرماندەی گشتییەوە دەبەسترێنەوە.

بڕیارەكە جەخت لەوە دەكاتەوە سەرجەم یەكەكان لەمەودوا ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی نووسینگەی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكاندا كار دەكەن و هیچ لایەنێكی سەربازی لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە نابێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی عێراق سەرجەم هێزەكان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا كۆدەكاتەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دەروازەی عەبدەلی سنووری كوێت لەگەڵ عێراق كرایەوە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق لە هەوڵدایە بۆرى نەوت بۆ سەر دەریای سپی ناوەڕاست ڕابکێشێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی نەوتی عێراق داوای زیادكردنی هەناردە و ڕێگەی جێگرەوە دەكات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    داهاتە نانەوتییەكانی عێراق گەیشتە 16% و ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران هێشتا وەڵامى عەلى زەیدى بۆ پاراستنی نەوتی عێراق نەداوەتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ره‌تیده‌كاته‌وه‌ نێوه‌ندگیری له‌نێوان ئه‌مریكا و ئێراندا كردبێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق و ئێران جەخت لە خێراكردنی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی بەسرە-شەلەمچە دەکەنەوە

سەرەتا