1 کاتژمێر پێش ئێستا
49 جار خوێنراوەتەوە
ئەسۆشەیتد پرێس: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست
پەیام
بەرپرسێك ئاشكرای دەكات ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەست و وەستانی هێرشەكانی هەردوو وڵات هەنگاوێكی ئەرێنییە.
ئاژانسی ئەسۆشەیتد پرێس لە زاری بەرپرسێكی ناوچەییەوە بڵاوی كردەوە: ئەمریكا و ئێران دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ ڕێككەوتنی ئاگربەستی و لەئێستادا گفتوگۆ لەسەر چارەسەرێك دەكرێت كە بریتیە لەوەی ڕێگە بە ئێران بدرێت جموجوڵی كەشتییەكان لە گەرووی هورمز بەڕێوە ببات و كۆتوبەندی سەر كەشتیەكان كەم بكرێتەوە.
بە وتەی ئەو بەرپرسە كە ئاژانسەكە ناوی نەهێناوە "هەوڵی دیپلۆماسی چڕوپڕ بەڕێوە دەچن و وەستانی هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران و وەڵامدانەوەی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە بە نیشانەیەكی ئەرێنی دادەنرێت كە پاڵپشتی هەوڵەكانی كەمكردنەوەی گرژییەكان دەكات".
لای خۆیەوە بەرپرسێكی ئێرانی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: وڵاتەكەی هێرشەكانی ڕادەگرێت تا ئەو كاتەی ئەمریكا پابەند بێت بە ئاگربەست و وەستاندنی هێرشەكان و ئەوەش بە لایەنی ئەمریكی وتراوە.
ئەم زانیارییانە لەكاتێكدایە بە درێژایی ڕۆژانی شەممە و هەینی گفتوگۆی نێوان شاندی عومان لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی لە تاران بۆ گەیشتن بە داڕشتەیەكی هاوبەشی ڕێككەوتن لەسەر گەرووی هورمز بەردەوام بوو و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش ڕایگەیاند: گفتوگۆكان لەسەر ئاستی تەكنیكی و سیاسی بەردەوام دەبن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە