1 کاتژمێر پێش ئێستا
113 جار خوێنراوەتەوە
بانكی ناوەندیی سووریا: پێنجشەممە كۆتا وادەی مامەڵەكردنە بە دراوی كۆن
پەیام
بانكی ناوەندیی سووریا ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتووی وەك دوا مۆڵەت بۆ مامەڵەكردن بە دراوی چاپی كۆن دیاریی كرد و لە ڕۆژی دواتریشەوە پڕۆسەی كێشانەوەی دراوەكە دەست پێدەكات.
لە ڕاگەیەنراوێكدا، بانكی ناوەندیی سووریا ئاشكرای كرد كە لە ڕۆژی پێنجشەممە 30ی ئەم مانگەوە وادەی گۆڕینی دراوی كۆن بە نوێ كۆتایی دێت و لە ڕۆژی دواتر، واتە لە ڕۆژی هەینی 31ی مانگەوە چاپە كۆنەكانی لیرەی سووری هێزی یاساییان نامێنێت و پڕۆسەی كشانەوەیان لە بازاڕ دەست پێدەكات و بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەردەوام دەبێت و لە بازاڕدا مامەڵەی پێ ناكرێت.
بەپێی ئەوەی بانكی ناوەندیی سووریا بڵاوی كردووەتەوە"پڕۆسەی كێشانەوەی چاپی كۆنی لیرە تەنیا لە ڕێگەی بانكی ناوەندی لە دیمەشق ئەنجام دەدرێت و پێویستە ئەو بڕەیشی پێشكەش دەكرێت لە هەر جۆرێكی دراوەكە 100 پارچە كەمتر نەبێت، دوای وردبینییش، بەهای دراوە كۆنەكە بە دراوی نوێ دەخرێتە سەر ئەژماری بانكیی خاوەنەكەی".
بانكی ناوەندیی سووریا ڕایشیگەیاند: ئەم هەنگاوە بەبێ وەرگرتنی هیچ جۆرە باج و ڕسووماتێك جێبەجێ دەكرێت تاوەكو بارگرانی بۆ سەر دارایی هاووڵاتییان دروست نەبێت.
كۆتایی ساڵی ڕابردوو دەسەڵاتی نوێی سووریا شەش جۆر لە دراوی نوێی بە دیزاینی جیاواز لە دراوە كۆنەكە ئاشكرا كرد و پڕۆسەی گۆڕینەوەیشی تا كۆتایی ئەم مانگە ڕاگەیاند.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە