4 رۆژ پێش ئێستا
436 جار خوێنراوەتەوە
حاجییه‌كی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له مه‌ككه كۆچی دوایی كرد
حاجیيەکی خەڵکی ئیدارەی زاخۆ بە ناوی (مریەم عەبدولعەزیز) لەدایکبووی ١٩٥٥، لە شاری مەککەی پیرۆز دوای تەواوكردنی ئەرکی حەج کۆچی دوایی کرد.
حاجییانی ماڵی خودا به‌رده‌وامن له به‌جێگه‌یاندنی ڕێكاره‌كانی حه‌ج، ئه‌مڕۆش دووه‌م ڕۆژی ڕۆژانی ته‌شریق به‌ڕێ ده‌كه‌ن.
له ڕۆژانی ته‌شریقدا حاجیانی ماڵی خودا ڕه‌جمی شه‌یتان (به‌ردبارانكردن)ی گه‌وره و مامناوه‌ند و بچووك ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر حاجیه‌كیش بیه‌وێت ده‌توانێت دوانیوه‌ڕۆری ئه‌مڕۆ به‌ردبارانكردن ته‌واو بكات و كۆتایی به ڕێوڕه‌سمی حه‌ج بهێنێت، به‌شێك له حاجیانیش سبه‌ی به‌ردبارانكردن ته‌واو ده‌كه‌ن و كۆتایی به فه‌ریزه‌كه ده‌هێنن.
ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو، هه‌شتی مانگی كۆچی كه به (ڕۆژی ته‌رویه) ناسراوه، حه‌ج ده‌ستی پێكرد و شه‌ش ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، زۆرینه‌ی ڕۆژه‌كان حاجیان له مینا ده‌مێننه‌وه تا له كۆتاییدا و بۆ ته‌وافی ماڵاوایی بۆ كه‌عبه ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
ئه‌مساڵ یه‌ك ملیۆن و 673 هه‌زار و 230 كه‌س به‌شدارییان له حه‌جدا كردووه، له‌و ژماره‌یه یه‌ك ملیۆن و 506 هه‌زار و 576یان له ده‌ره‌وه‌ی سعودیه‌وه هاتوون، له‌و ژماره‌یه‌ش پێنج هه‌زار و 136یان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانن.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە