09/06/2025 324 جار خوێنراوەتەوە

دەستەی پزیشكانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكی لەبارەی ڕاگرتنی دامەزراندنەوە بڵاوكردەوە

پەیام

بەهۆی دانەمەزراندنی پزیشكی نوێوە نوێنەرایەتی دەستەی پزیشكانی ناڕازی ڕاگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە  و ڕایانگەیاند دوای ماوەیەكی زۆر لە بێ هەڵوێستی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە كێشەی دامەزراندن، سەرجەم پزیشكانی گەنجی شارەكانی هەولێر، سلێمانی، هەڵەبجە، كۆیە، سۆران، ڕانیە و قەڵادزێ بایكۆتی نەخۆشخانەكانیان دەستپێكرد بە هیوای چارەسەرێك بۆ كێشەكە.

وەك كاردانەوەیەك بۆ بایكۆتەكە، بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی هەولێر، بارزان قەساب، پێداگری لەسەر دانیشتنێك لەگەڵ نوێنەرانی پزیشكانی دامەزراوی هەولێر كرد بەڕێوەبەری گشتی ئامادەی سازان نەبوو لەسەر داواكارییەكان و كۆبوونەوەكە بێ ئەنجام كۆتایی هات.

دواتریش لەلایەن بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێرەوە كۆبوونەوەیان لەگەڵ كراوە و پاشان بڕیاری شكاندنی بایكۆتیان داوە و لەبەرانبەر چەند دەستكەوێك وەك بەڵێنی ئەو لایەنانەی سەرەوە بە یەكلاییكردنەوەی كێشەی دانەمەزراندن لەم هەفتەیە و گفتوگۆی ئەنجومەنی وەزیرانیش لە هەفتەی داهاتوو بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پرسی داهاتی ناوخۆ، دامەزراندن و پلەبەندیی پزیشكان.

هەروەها نەهێشتنی سزاكانی بەڕێوەبەرایەتی لەو ڕۆژە.

دەشڵێن كە دەستە كوردستانییەكە ئامانجەكەی بە واژۆی نزیكەی 1600 پزیشكی كوردستان دیاریكردووە، كە دامەزراندنی پزیشكانی دانەمەزراو و چالاككردنەوەی سیستەمی پلەبەندیی پزیشكییە، هەروەها ئاڕاستەكەشی حكومەتی هەرێمی كوردستانە بەگشتی و سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە بەتایبەتی. 
هاوكات تاكوو 18ی مانگ وەك دەرفەت بە وەزیری تەندروستی دراوە تا بەڵێنەكان یەكلا بكاتەوە و سەركۆنەی هەڵوێستەكانی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر كراوە و لە ئەگەری هەڕەشە بۆسەر هەر یەكێكیشیان ئەوا تەواوی ئامانجەکانیان دەبێتە پاراستنی گیانی پزیشكەكان و قەرەبووكردنەوەی دۆخی دەروونییان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    زنجیرەیەك هێرشی درۆنی و مووشەكی هەولێر و كۆیەی هەژاند و قوربانى لێکەوتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە سبەینێوە بارانبارین زۆربەى ناوچەکانى هەرێم دەگرێتەوە و سێ رۆژ دەخایەنێت

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دواى مووشەکبارانى بنکەکانیان، ئیتاڵیا هێزەكانی لە هەرێمی كوردستان دەكێشێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی فەڕەنسا: لە هێرشەکەى سەر هەولێر ئەفسەرێكمان کوژراوە و پێنج سەربازمان برینداربووە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندێکی هاوبەشی هەڵوێست و کۆمەڵ لەگەڵ سوودانی پرسی مووچە و ئاڵنگارییە ئەمنییەکان تاوتوێ دەکەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كونسوڵی ئێران لە هەولێر: ژمارەیەك میدیای هەرێم لایەنگری ئەمریكا و زایۆنیستەكانن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هێرشکرایە سەر بنکەیەکی سەربازی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە هێرشێکى ئاسمانییدا بۆسەر بارەگایەکی حەشد لە قائیم؛ ٢٠ چەکدار کوژران

سەرەتا