11/06/2025 381 جار خوێنراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانی: بەتۆمەتی کوشتن دوو تۆمەتبار دەستگیرکران

په‌یام
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاندووه‌، بەتۆمەتی کوشتن و لەسەر بنەمای بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان دوو تۆمەتباریان دەستگیرکرد.
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، دوای ئەوەی بڕیاری دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی تایبەت بە دەستگیرکردنیان کە تۆمەتباربوون بەکوشتن و بەرەو شاری سلێمانی هەڵاتبوون، دەستبەجێ هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردو توانرا هەردوو تۆمەتبار دەستگیربکرێن. هەروەها دەستگیرا بەسەر ئوتۆمبێلێک لەجۆری (کیا) کە لەکاتی هەڵاتنیاندا بەتۆمەتباران بووە.
هه‌روه‌ها راشگه‌یه‌نراوه‌، تۆمەتباران (ف، م، ح لەدایکبووی ١٩٨١ - ع، م،ح لەدایکبووی ١٩٨٥) لەئێستادا بەبڕیاری دادوەری تایبەتمەندو بەپێی ماددەی (٤٠٥) لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و پاش گرتنەبەری ڕێکارە یاساییەکان و ئامادەبوونی مەفرەزەیەکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، تۆمەتباران ڕادەستی مەفرەزەکە کرانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ سبه‌ینێوه‌ پشووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    د.ئومێد سەباح: هەرێم خوازیارە بە زووترین كات هەناردەی نەوت دەستپێبكاتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مەسروور بارزانی: بەڕێز نووری مالیكی دۆستێكی نزیكی گەلی كوردە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەسەڵات و میدیاكەی دابەشكردنی مووچە وەك دەستكەوتی گەورە نیشان دەدەن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    كاسبكارانی عەلوەی كەركووك ناڕەزایی دژى كردنەوەی عەلوەیەكی دیكە دەردەبڕن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لە سبەینێوە مەراسیمەکانى حەج دەستپێدەکات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: لە هەندێک ناوچە باران و هەورە تریشقەی کەم دەبێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەنداوە ستراتیژییەكەی دوكان لەبەردەم سەرڕێژبوونی مێژووییدایە

سەرەتا