1 رۆژ پێش ئێستا
615 جار خوێنراوەتەوە
شاره‌زایانی كه‌شوهه‌وا: مانگی ڕابردوو گه‌رمترینی مێژوو بووه
په‌یام
زانایانی بواری كه‌شوهه‌وا مانگی ئایاری ئه‌مساڵیان به گه‌رمترین مانگه‌كانی ساڵ دیاریكرد، كه هه‌ساره‌ی زه‌وی به‌خۆیه‌وه بینیووه.
زانایانی بواری كه‌شوهه‌وا ڕایانگه‌یاند، جیهان دووه‌م گه‌رمترین مانگی ئایاری له‌م ساڵدا به‌خۆیه‌وه بینیوه كه تۆماركراوه، هه‌ره‌وه‌ها به‌هۆی گۆڕانی كه‌شوهه‌واوه شه‌پۆلی گه‌رمای ڕیكۆرد شكێن له گرین‌لاند سه‌ری هه‌ڵداوه.
خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕایگه‌یاند، مانگی ڕابردوو دووه‌م گه‌رمترین مانگی ئایار بووه كه تۆماركراوه له‌سه‌ر هه‌ساره‌ی زه‌وی.
خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆس باسی له‌وه‌شكرد، كه ئه‌م مانگه ته‌واوكه‌ری دووه‌م گه‌رمترین وه‌رزی به‌هار بووه له مێژووی تۆماركردندا له نیوه گۆی باكووری زه‌ویدا.
خزمه‌تگوزاری كۆپه‌رنیكۆسی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كه له مانگی ڕابردوودا پله‌ی گه‌رمی ڕووی زه‌وی به تێكڕا 1.4 پله‌ی سه‌دی زیاتر بووه له ماوه‌ی پێش پیشه‌سازی له نێوان ساڵانی 1850 بۆ ساڵانی 1900.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە