1 رۆژ پێش ئێستا
117 جار خوێنراوەتەوە
عێراق: هیچ ئاماژهیهكی ئهمنی مهترسیدار نیه تاكو ئهمریكا كارمهندهكانی كهمبكاتهوه
پهیام
دەسەڵاتدارانی عێراق ڕادەگەیەنن کە تا ئێستا هیچ دۆخێکی ئەمنی نائاسایی لە وڵاتەکەیان نەبووە بۆ ئەوەی ئەمریکا بریاری کشانەوەی دیپلۆماتکارانی بدات.
بەرپرسێکی عێراقی کە نەیویستووە ناوی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراقی ڕاگەیاندووە کە، کشانەوە و بڕیارە ئەمنییەکان لەبارەی دیپلۆماتکارە ئەمریکاییەکان تەنیا تایبەت نییە بە عێراق و بەڵکو بەشێکە لە پلانێکی بەرفراوانتر کە بەشێک لە وڵاتانی ناوچەکە دەگرێتەوە.
ئەو سەرچاوە عێراقییە ڕاشیگەیاندووە کە تا ئێستا هیچ دۆخێکی ئەمنی نائاسایی لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەکەیان دەستنیشان نەکراوە بۆ ئەوەی ئەمریکا بریاری کشانەوەی دیپلۆماتکارانی بدات.
سەرچاوە عێراقییەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە، "دۆخی ئاسایشی عێراق سەقامگیرە. هەموو دیپلۆماتە عەرەب و بیانییەکان کە لە عێراقدا لە ئاستێکی بەرزدا، ئاسایش، پەیوەندییەکان و دۆخی کارکردنیان پارێزراوە".
ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی "ئەگەری ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا" کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکشێنێتەوە.
چەند سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسەکە ڕاشیانگەیاندووە کە ئەو بڕیارە زۆر کاریگەری لەسەر ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نابێت چونکە لە ئێستادا باڵیۆزخانەکە خۆی ژمارەیەکی سنووردار کارمەندی هەیە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕاشیانگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندانی ناپێویستیشی لە بەحرێن و کوێت ئاگادار کردووەتەوە کە بۆیان هەیە ئەو وڵاتانە جێ بهێڵن و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدانی "هەرچەشنە کشانەوەیەک" لە بەغدا نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە