1 رۆژ پێش ئێستا
124 جار خوێنراوەتەوە
جگه له عێراق؛ ئهمریكا كارمهند له باڵیۆزخانهكانی له كوێت و بهحرێنیش كهم دهكاتهوه
پهیام
ئاژانسی ھەواڵی ئەسۆشیەییتد پرێس (AP) بڵاوی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی "ئەگەری ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا" کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکشێنێتەوە.
چەند بەرپرسێکی ئەمریکایی کە ناویان ئاشکرا نەکراوە، لەم بارەیەوە زانیارییان بە ئەسۆشیەییتد پرێس داوە.
ئەو بەرپرسانە ڕایانگەیاندووە کە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە هۆی "ئەگەری ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا" کارمەندانی ناپێویست لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەکشێنێتەوە.
ڕاشیانگەیاندووە کە ئەو بڕیارە زۆر کاریگەری لەسەر ژمارەی کارمەندانی باڵیۆزخانەکە نابێت چونکە لە ئێستادا باڵیۆزخانەکە خۆی ژمارەیەکی سنووردار کارمەندی هەیە.
ئەو سەرچاوانە هەروەها ڕاشیانگەیاندووە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کارمەندانی ناپێویستیشی لە بەحرێن و کوێت ئاگادار کردووەتەوە کە بۆیان هەیە ئەو وڵاتانە جێ بهێڵن و وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش ئامادەیی خۆی بۆ یارمەتیدانی "هەرچەشنە کشانەوەیەک" لە بەغدا نیشان داوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە