1 رۆژ پێش ئێستا
670 جار خوێنراوەتەوە
به‌هۆی گه‌شتی وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووه‌وه؛ كۆبوونه‌وه ئه‌نجام نادرێت
په‌یام
به‌هۆی گه‌شتی به‌شێك له وه‌زیره‌كانی حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، كۆبونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجام نادرێت.
به‌پێی خشته‌ی كار و كۆبوونه‌وه‌كان، هه‌موو ڕۆژانێكی چوارشه‌ممه كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌هۆی پشوه‌كانی جه‌ژن و گه‌شتی به‌شێك له وه‌زیر و به‌رپرسانی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات به تایبه‌ت بۆ ئه‌وروپا، ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆنابێته‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه ته‌واوی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم چاویان له‌سه‌ر بڕیارێكه بۆ پێدانی مووچه‌ی مانگی ئایار و چاره‌نووسی مووچه‌ی مانگه‌كانی دواتر، به‌ڵام هێشتا دیار نیه كه‌ی مووچه‌ی مانگی پێنج دابه‌ش ده‌كرێت و حكومه‌تی هه‌رێمیش هیچ پلانێكی نییه.
پرسی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، یه‌كێكه له بابه‌ته گرنگه‌كان و چاوه‌ڕوان ده‌كرا له كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ماوه‌به‌سه‌رچوو گفتوگۆی له‌سه‌ر بكرێت.
چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ده‌ڵێن، گه‌شتی به‌رپرسان ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه پرسی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم كاریگه‌ری له‌سه‌ر پلانی گه‌شت و گه‌ڕانی به‌شێك له وه‌زیره‌كان نه‌بووه.
هاوكات به‌شێكی فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه‌كانی سلێمانی به‌هۆی دواكه‌وتنی مووچه‌كانیانه‌وه بایكۆتی ده‌وامیان ده‌ستپێكردووه و ده‌ڵێن، تا مووچه‌كانیان پێنه‌درێت بایكۆت ناشكێنن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچوو ماوه‌ی زیاتر له 40 رۆژه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نه‌داوه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش جه‌ژنی قوربانیان به‌بێ مووچه به‌سه‌ربرد.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە