1 رۆژ پێش ئێستا
141 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: كه‌مكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ئه‌مریكا تاكتیكه و په‌یوه‌سته به دانوستانه‌كانه‌وه
لای خۆیه‌وه كۆماری ئیسلامیی ئێران پێی وایه ڕێوشوێنه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه زیاتر تاكتیكێكه و په‌یوه‌ندی به دانوستانه‌كانه‌وه هه‌یه.
به‌رپرسێكی كۆماری ئیسلامیی ئێران به ئاژانسی هه‌واڵی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند: هه‌میشه بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربازیی به‌شێك بووه له تاكتیكی دانوستانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئێران.
ئه‌و هه‌ڵوێسته نافه‌ڕمییه‌ی ئێران له‌كاتێكدایه له‌ئێستادا هه‌واڵ و پرسی گواستنه‌وه‌ی كارمه‌نده ناسه‌ره‌كییه‌كانی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له به‌غداد و چه‌ند وڵاتێكی ناوچه‌كه گه‌رمه.
لای خۆیه‌وه ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزیش به‌هه‌مان شێوه له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئێرانییه‌وه بڵاوی كرده‌وه كه تاران پلانی دژه‌هێرشی ده‌ستبه‌جێی به سه‌دان مووشه‌كی بالیستی بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی زایۆنی ئاماده كردووه ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌واره‌یه هه‌ر هێرشێك ئه‌نجام بدات.
پێشتر عه‌زیز نه‌سیرزاده وه‌زیری به‌رگریی ئێران ڕایگه‌یاند: ئێران به‌هیوایه دانوستانه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بگاته ئه‌نجامێك، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ر هێرشێك ئاماده‌یه.
ئه‌و وتیشی: ئه‌گه‌ر ململانێی سه‌ربازیی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا دروست ببێت، ئێران بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه به‌ئامانج ده‌گرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە