پێش 1 هەفتە 162 جار خوێنراوەتەوە

بەقایی: تاران پێشنیازێكی نوێ لە بارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمی دەداتە واشنتۆن

پەیام 

بڕیارە بەم زوانە ئێران پێشنیازێكی نوێ لە بارەی ڕێككەوتنی ئەتۆمیی ڕادەستی ئەمریكا بكات، دوای ئەوەی سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كە تاران پێشنیازەكەی ئەمریكای ڕەت كردووەتەوە.

ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە لێدوانێكدا بۆ میدیاكان ڕایگەیاند: تاران بەم زووانە لە ڕێگەی عومانەوە پێشنیازێك نوێ پێشكەشی لایەنی ئەمریكی دەكات و دەشڵێت: ئەمریكا دەبێت ئەم دەرفەتە بقۆزێتەوە و لەدەستی نەدات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختشیی كردەوە كە تا ئێستا هیچ شتێكی نوێ لە دانوستانەكاندا نییە.

لەلایەكی دیكەوە ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێران لە زاری سەرچاوەكانەوە بڵاویكردەوە، ئێران لە ماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا وەڵامی فەرمی خۆی بۆ پێشنیازی ئەمریكا لە بارەی گەیشتن بە ڕێككەوتن پێشكەش دەكات، كە چاوەڕوان دەكرێت ئێران لە وەڵامەكەیدا پێشنیازێكی دیكە بۆ ڕێككەوتنەكە بخاتەڕوو، كە بریتییە لە پاراستنی بنەمای پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاكی ئێران، لەگەڵ ڕەواندنەوەی سەرجەم ئەو نیگەرانی تۆمەتەی ئەمریكا لە بارەی دۆسیەی ئەتۆمی هەیە، ئەوەش لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزاكانی سەر ئێران.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    یه‌كێك له‌ فشاره‌كانی ئێران داخستنی گه‌رووی هورمزه‌؛ گه‌ر گه‌رووه‌كه‌ دابخرێت چی ڕوو ده‌دات و ئه‌و وڵاته‌ چۆن ده‌توانێت گه‌رووه‌كه‌ دابخات

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەلی خامنەیی: ھەرگیز سازش ناکەین

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا له‌ دوو بنكه‌ی سه‌ربازی له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كشایه‌وه‌ و هه‌سه‌ده‌ش نیگه‌رانه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆردومانی تاران ده‌كرێت و داوای چۆڵكردنی ناوچه‌یه‌ك ده‌كرێت

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    شه‌وی ڕابردوو ئێران 25 مووشه‌كی ئاڕاسته‌كرد

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: نابێت وڵاتانی جی7 لایه‌نداربن

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    "نیوه‌ی سه‌كۆ موشه‌كییه‌كانی ئێران له‌ناوبراون"

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: بۆ دانوستان نوێنه‌ر ده‌نێرینه‌ لای ئێرانییه‌كان

سەرەتا