2 رۆژ پێش ئێستا
129 جار خوێنراوەتەوە
نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات هه‌رێم و به‌غدا كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق ده‌ڵێت، پێویسته هه‌رێم و به‌غداد به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
محه‌مه‌د حه‌سان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و تێیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شییه.
هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه، پێویسته حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی ماوه‌به‌سه‌رچووی هه‌رێم كێشه و ناكۆكییه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
نێرده‌ی تایبه‌تی یۆنامی وتیشی: له پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان توركیا و په‌كه‌كه عێراق ڕۆڵی باشی گێڕاوه، هه‌روه‌ها له‌به‌رانبه‌ر هاوكارییه‌كان بۆ لوبنان، غه‌ززه و سووریا، سوپاسی عێراقی كرد.
محه‌مه‌د حه‌سان له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، عێراق هه‌وڵێكی زۆر به ئاڕاسته‌ی سه‌قامگیری و دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه ده‌دات.
وتیشی: كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پابه‌نده به‌وه‌ی له‌كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردنێكی پاك به‌ڕێوه ببات.
قسه‌كانی محه‌مه‌د حه‌سان له‌كاتێكدان، نزیكه‌ی مانگێكه په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غداد زیاتر ئاڵۆزییان تێ كه‌وتووه به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسی مووچه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی په‌یام، 10 ڕۆژ به‌ر له جه‌ژن وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم وه‌ڵام و زانیاریی له به‌غداوه پێ گه‌یشتووه و زانیویه‌تی به‌غدا پاره نانێرێت، بۆیه داوای له وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان كردووه كه مووچه‌ی مانگی پێنج بكه‌ن به ئه‌مانات له ئه‌ستۆی حكومه‌تدا، ئه‌وه‌ش واته له كاتی خۆیدا دابه‌ش ناكرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە