24 کاتژمێر پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
به‌شێك له سه‌رنشینانی كه‌شتی مادلین دیپۆرتی وڵاته‌كانیان كرانه‌وه
قه‌واره‌ی زایۆنی دوای ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كه‌شتیی مادلین، چالاكوانانی كه‌شتییه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه و له‌ڕێی فڕۆكه‌خانه‌ی بنگۆریۆنه‌وه بۆ وڵاته‌كانیان دیپۆرتیان ده‌كاته‌وه.
كه‌شتی مادلین كه دوای ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن سوپای زایۆنیه‌وه شه‌وی ڕابردوو، گه‌یه‌ندرایه به‌نده‌ری ئه‌سدود، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنیش ڕایگه‌یاند چالاكوانانی سه‌ر كه‌شتییه‌كه ده‌ستگیر كراون و براونه‌ته فڕۆكه‌خانه‌ی بنگۆریۆن به مه‌به‌ستی دیپۆرتكردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌كانیان.
ڕاشیگه‌یاندووه هه‌ركام له چالاكوانه‌كان ڕه‌تی بكاته‌وه به‌ڵێننامه‌یه‌ك واژۆ بكات بۆ پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه، ڕووبه‌ڕووی دادگایی ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر دیپۆرتكردنه‌وه‌كه‌یان بدات.
به پێی زانیاریه‌كان، چوار له چالاكوانه‌كان دیپۆرت كراونه‌وه، به‌ڵام هه‌شتیان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه واژوو له‌سه‌ر مه‌رجه‌كان بكه‌ن، به‌و هۆیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی قه‌واره‌ی زایۆنی ئاشكرای كرد كه چالاكوانانه‌كان ڕه‌تیان كردووه‌ته‌وه سه‌یری فیلمێكی به‌ڵگه‌نامه‌یی له‌سه‌ر هێرشه‌كانی حه‌وتی ئۆكتۆبه‌ر بكه‌ن.
كه‌شتی مادلین به‌ر له چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له كه‌ناراوه‌كانی ئیتاڵیاوه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ شكاندنی ئابڵوقه‌كه‌ی سه‌ری بۆ غه‌ززه به‌ڕێ كه‌وت، به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای زایۆنی له ده‌ریادا ڕێیان پێ گرتن و ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتیه‌كه‌دا گرت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە