10/06/2025 368 جار خوێنراوەتەوە

جارێكی دیكه‌ هێرش كرایه‌وه‌ سه‌ر به‌نده‌ره‌كانی یه‌مه‌ن

 

حووسییەکان ڕایانگەیاند کە بەندەری حودەیدە ڕۆژئاوای یەمەن، لەلایەن سوپای قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی بۆردومان کراوە.
کەناڵی مەسیرە سەربە حووسییەکان بڵاوی کردەوە: " قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی دوژمن لە میانی دوو ھێرشدا، بەندەری حودەیدەی بۆردومان کردووە".
لەبەرامبەردا سوپای  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ھێزی دەریاییان، ھێرشی کردووەتە سەر ژمارەیەک ئامانجی حووسییەکان لە بەندەری حودەیدە، ئەوەش لە وەڵامی ھێرشەکانی حووسییەکان دژبە  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی .
بانگەشەی ئەوەشی کردووە: "ئامانج لە ئەنجامدانی ھێرشەکە، زیانگەیاندنە بە بەندەری حودەیدە کە ھێشتا لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی بەکاردەھێنرێت".
پێشتر سوپای  قه‌واره‌ی داگیركه‌ری زایۆنیی، ھۆشداری ئەوەی دابوو کە ھێرش دەکاتە سەر بەندەرەکانی ڕەئس عیسا، حودەیدە و سەلیف ڕۆژئاوای یەمەن، ھەروەھا بانگەشەی ئەوەشی کردبوو کە ئەو بەندەرانە لەلایەن حووسییەکانەوە بۆ ئەنجامدانی چالاکی، بەکاردەھێندرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 15 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرش و پێشڕەویی سوپای سووریا لە چەند بەرەیەكەوە دژی هەسەدە بەردەوامە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    پزیشكیان: هەر هێرشێك بۆ سەر خامنەیی جەنگی سەرتاسەریی لێدەكەوێتەوە

  • 18 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپای سووریا: ئەو ناوچانەى کۆنترۆڵکراون بە ڕێککەوتن بووە لەگەڵ هەسەدە

  • 19 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا و ئیسرائیل لەبارەی چارەنووسی كوردەوە ناكۆك نەبوون و هاوڕابوون

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    مەزڵووم عەبدی: ئەم شەڕە لەلایەن چەندین هێزەوە پیلانی بۆ داڕێژرابوو و بەسەرماندا سەپێنرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    بڕیار وایە ئەمڕۆ مەزڵووم عەبدی سەردانی دیمەشق بكات و لەگەڵ ئەحمەد شەرع كۆ ببێتەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    دەقى ڕێککەوتنە ١٤ خاڵییەکەى نێوان هەسەدە و حکومەتى دیمەشق

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    هەسەدە ژمارەیەک هێرشى لە بەنداوى تشرین تێکشکاند

سەرەتا