7 رۆژ پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
گهڕێكی دیكهی دانوستانهكانی نێوان ئێران و ئهمریكا دهست پێ دهكات
پهیام
شەشهەمین گەڕی گفتوگۆ ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا لە ١٥ی حوزەیراندا لە مەسقەتی پایتەختی عومان بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئیسماعیل بەقائی لە ڕاگەیەندراوێکدا لەبارەی بابەتەکە ڕایگەیاند: "بڕیارە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، گەڕی داهاتووی گفتوگۆ ناراستەوخۆکانی ئێران و ئەمریکا لە مەسقەت بەڕێوەبچێت".
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دوای پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی قهوارهی زایۆنی، بنیامین نەتانیاهو لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە گفتوگۆکان لەگەڵ ئێران لە ١٢ی حوزەیراندا بەڕێوەدەچن.
لە درێژەی پرۆسەی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکادا، تا ئێستا لایەنەکان پێنج گەڕ گفتوگۆیان لە مەسقەت و ڕۆما ئەنجامداوە.
لە گفتوگۆکاندا، بابەتی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن تارانەوە، هێشتا خاڵی سەرەکی ناکۆکی نێوان هەردوو وڵاتە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە