1 رۆژ پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
هێرش و بۆردومان و گهمارۆ بهردهوامن
پهیام
لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا بە هۆی هێرشەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی ەوە ٤٧ فەڵەستینی شههیدبوون و بەو پێیە ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی بۆ سەر کەرتی غەززە شههیدبوون، گەیشتە ٥٤ هەزار و ٩٢٧ کەس.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە کەرتی غەززە لە ڕاگەیاندراوێکدا، دوایین ئاماری ڕۆژانەی لەباری ژمارەی قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی لە کەرتی غەززە، بڵاوکردەوە.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ٤٧ کەس شههیدبوون و ٣٨٨ کەسی دیکەش بریندار بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین لە غەززە ڕاشیگەیاندووە، ژمارەی ئەو کەسانەی کە لە ١٩ی مانگی ئاداری ئەمساڵەوە تا ئێستا لەھێرشەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی دا بۆسەر غەززە شههیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ چوار ھەزار و ٦٤٩ کەس و ژماری بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٤ ھەزار و ٥٧٤ کەس.
ھەروەھا باسی لەوەش کردووە، ژمارەی ئەو فەڵەستینییانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣وە تا ئێستا لە ئاکامی ھێرشەکانی قهوارهی داگیركهری زایۆنی دا بۆ سەر کەرتی غەززە شههیدبوون، بەرزبووەتەوە بۆ ٥٤ ھەزار و ٩٢٧ کەس و ژمارەی بریندارانیش، گەیشتووەتە ١٢٦ ھەزار و ٦١٥ کەس.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە