1 رۆژ پێش ئێستا
108 جار خوێنراوەتەوە
ئه‌مڕۆ 85 ڕۆژه ئاگربه‌ست شكێندراوه
سوپای زایۆنی له ڕۆژی 85ـه‌می شكاندنی ئاگربه‌ستدا، له هێرش و بۆردومانكردنی سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه و به‌یانیی ئه‌مڕۆ ده‌یان هاووڵاتیی دیكه شه‌هید بوون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ندروستی له كه‌رتی غه‌ززه ئاشكرای كرد كه به‌هۆی بۆردومان و ته‌قه‌ی سوپای زایۆنی ته‌نیا سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 39 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی شه‌هید بوون، كه 20یان به گولله‌ی سه‌ربازانی زایۆنی له كاتی چاوه‌ڕوانی وه‌رگرتنی هاوكاریاكاندا بوون، ئه‌وانی دیكه له ناوچه جیاوازه‌كانی باكور و ناوه‌ڕاستی كه‌رتی غه‌ززه شه‌هید بوون.
به‌و جۆره تا ئێستا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له كاتی وه‌رگرتنی هاوكاریه مرۆییه‌كاندا كه له‌لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئه‌مریكی و زایۆنیه‌وه دابه‌ش ده‌كرێت، بۆ نزیكه‌ی 150 شه‌هید و 736 بریندار و نۆ بێسه‌روشوێن به‌رز بووه‌ته‌وه.
هاوكات له گه‌ڕه‌كی توفاح له شاری غه‌ززه سێ ئه‌ندامی تیمانی فریاگوزاری به هۆی بۆردومانی سوپای زایۆنی شه‌هید بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە