2 رۆژ پێش ئێستا
162 جار خوێنراوەتەوە
ئێران هه‌ڕه‌شه ده‌كات
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران و فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێرش بكرێته سه‌ر دامه‌زراوه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ڕایگه‌یاند: وه‌زاره‌تی هه‌واڵگری(ئیتڵاعات)، زانیاریی سه‌ربازیی گرنگ و هه‌ستیاری له‌باره‌ی دامه‌زراوه‌ی ئه‌تۆمیی قه‌واره‌ی زیۆنی به‌ده‌ست هێناوه، تایبه‌ت به پێگه و شوێنی بنكه ئه‌تۆمییه‌كان، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات هاوشێوه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژه‌یه‌ی ده‌كرێته سه‌ریان، وه‌ڵامی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك بده‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها حسێن سه‌لامی، فه‌رمانده‌ی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌و زانیارییه هه‌واڵگرییانه‌ی به‌ده‌ستمان هێناوه، موشه‌كه‌كانمان ده‌توانن به وردی سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌تۆمی و بنكه سه‌ربازییه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنی بپێكن.
حسێن سه‌لامی جه‌ختی كرده‌وه كه ئه‌و زانیارییانه‌ی ئێران له‌باره‌ی بنكه‌كانی قه‌واره‌ی زایۆنییه‌وه ده‌ستی كه‌وتووه، به تۆفانی ئه‌قسای دووه‌م داده‌نرێت.
ئه‌م لێدوانه دوای ئه‌وه دێت كه دۆناڵد تڕه‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌باره‌ی دۆسیه‌ی ئه‌تۆمیی ئێران و ئه‌گه‌ری شكستهێنانی دانوستانه‌كان، له‌گه‌ڵ بنیامین نه‌تنیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی قه‌واره‌ی زایۆنی ئه‌نجام داوه.
میدیای زایۆنی باسی له‌وه‌ش كردووه، دوای ڕه‌تكردنه‌وه‌ی پیشنیازه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه، نه‌ته‌نیاهوو ده‌ستی به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌منیی به‌تایبه‌ت كردووه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە