19 کاتژمێر پێش ئێستا
143 جار خوێنراوەتەوە
كۆمیسیۆن نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی بۆ 5 ڕۆژی دیكە درێژكردەوە
پەیام
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژكردنەوەی ماوەی
نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی تا 20ی حوزەیرانی ڕاگەیاند.
ڕەزامەندی بۆ درێژكردنەوەی پرۆسەی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران
لەلایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بۆ ماوەی پێنج ڕۆژە، لە یەكشەممەی
داهاتووە كە 15ی حوزەیرانە تاوەكو 20ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.
لەو بارەیەوە ئیدارەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق
ئەركی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویستیان پێ سپێردراوە، بڕیاری درێژكردنەوەی پڕۆسەی تۆماری
دەنگدەرانیش بە كۆی دەنگی ئەندامانی كۆمسیۆن بووە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە دەرچووە.
پێشتریش لەبارەی دامەزراندنی كارمەند بۆ سەر سندوقی هەڵبژاردنی
ئەنجومەنی نوێنەران، كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان دووپاتی كردەوە كە تاوەكو نۆی مانگی
داهاتوو لە وەرگرتنی داواكاری دامەزراندن بەردەوام دەبن.
پێشتر كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕوونی كردەوە كە هەوڵ
دەدات نزیكەی 250 هەزار كارمەند بۆ ڕۆژی دەنگدان دابمەزرێنێت، تائێستا ژمارەی
داواكارانی دامەزراندن گەیشتووەتە 231 هەزار و 16 كەس، واتە نزیكەی 19 هەزار كارمەند
كەمی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە