21 کاتژمێر پێش ئێستا
152 جار خوێنراوەتەوە
هندستان.. هیچكام لە سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی كەوتە خوارەوە بە زیندوویی نەماون
پەیام
ئاژانسەكانی هەواڵ لە زاری بەرپرسانی پۆلیسی هندستانەوە
بڵاویان كردەوە هیچكام لە سەرنشینانی ئەو فڕۆكەیەی ئەمڕۆ لە باكووری ڕۆژاوای ئەو وڵاتە
كەوتە خوارەوە ڕزگاریان نەبووە.
ئەمڕۆ، پێنجشەممە، فڕۆكەیەكی هندی بە 242 سەرنشینەوە لە
شاری ئەحمەدئاباد لە باكووری ڕۆژاوای هندستان كەوتە خوارەوە و تێكوپێك شكا، ئاژانسی
هەواڵی ڕۆیتەرزیش لەسەر زاری بەرپرسێكی پۆلیسەوە گواستیەوە "زیاتر لە 290 كەس،
لەنێویاندا تەواوی سەرنشینانی فڕۆكەكە لە ڕووداوەكەدا گیانیان لەدەست داوە".
هەر چەندە میدیكانی هندستانیش باس لەوە دەكەن هیچكام لە
سەرنشینانی فڕۆكەكە ڕزگاریان نەبووە، بەڵام میدیای وڵاتی بەریتانیا دەڵێن: گومان دەكرێت
یەك هاووڵاتی بەریتانی ڕزگاری بووبێت.
هەر لەو میانەیەدا ڕۆژنامەی (ئیندیان ئێكسپرێس)یش لە پۆلیسی
وڵاتەكەیەوە بڵاوی كردەوە سەرجەم سەرنشینانی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست داوە.
فڕۆكەكەی سەر بە هێڵی فڕۆكەوانیی هند كە 232 سەرنشین لەگەڵ
12 تیمی فڕۆكەكەی هەڵگرتووە، بەنیاز بووە بەرەو فڕۆكەخانەی (جاتویك) لە لەندەنی پایتەختی
بەریتانیا بەڕێ بكەوێت، بەڵام پاش چەند خولەكێك لە فڕینی كەوتە خوارەوە.
فڕۆكەكە لە جۆری بۆینگ787 بووە، دوای پێنج خولەك لە فڕینی،
لە كاتژمێر یەك و 38 خولەك بە كاتی ناوچەیی حەیدەرئاباد لە ناوچەیەكی دانیشتووان كەوتە
خوارەوە.
بەپێی نوێترین زانیارییش 169 سەرنشینی فڕۆكەكە هندی، 53یان
بەریتانی، حەوت پورتوگالی و یەك هاووڵاتی كەنەدی بوون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە