1 رۆژ پێش ئێستا
208 جار خوێنراوەتەوە
ده‌مپارتی: ئاماده‌كاری بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی ده‌كه‌ین
وته‌بێژی ده‌مپارتی ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ سه‌ردانی ئیمڕاڵی و ئه‌گه‌ریشی هه‌یه ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كانی توركیا كۆ ببێته‌وه.
ئایشه‌گوڵ دۆغان، وته‌بێژی پارتی یه‌كسانی و دیموكراسیی گه‌لان (ده‌م پارتی) ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ پارته‌كانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا كۆبوونه‌ته‌وه و داوای شه‌فافیه‌ت و په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆیان كردووه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد. ڕاشیگه‌یاند: پرسی كورد ته‌نیا پرسی كورده‌كان نییه به‌ڵكو هی هه‌موو توركیایه.
ئایشه‌گوڵ دۆغان ئاشكراشی كرد بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد و به‌ره‌وپێشچوونی گفتوگۆكان سه‌ردانی ئاكه‌په و مه‌هه‌په ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و پارتانه‌ش كۆ ده‌بنه‌وه كه له په‌رله‌مان نوێنه‌ریان نییه، جگه له ده‌ربڕینی ڕازیبوون به بینینی سه‌ركرده‌ی به‌شێك له حزبه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
وته‌بێژی ده‌مپارتی ڕاشیگه‌یاند: ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ئیمڕاڵی و له‌گه‌ڵ عه‌بدووڵڵا ئۆجه‌لان كۆببنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قۆناغه به به‌هێزی تێبپه‌ڕێ. ئاشكراشی كرد كرد، ئه‌گه‌ری زۆره له‌م ڕۆژانه‌دا ئۆجه‌لان له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارته سیاسییه جیاوازه‌كانی توركیا كۆببێته‌وه.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە