2 رۆژ پێش ئێستا
214 جار خوێنراوەتەوە
پلانێكی نوێ وه‌ك جێگره‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا
په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی پلانێكی نوێ له‌باره‌ی غه‌ززه‌وه ڕاده‌گه‌یه‌نێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات ده‌رفه‌تێكی دیكه‌ی داوه‌ته حه‌ماس بۆ وه‌ڵامی ئه‌رێنی له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنه‌وه و دوای ئه‌وه ناوچه‌كانی كه‌رتی غه‌ززه ده‌لكێنێت به قه‌واره‌كه‌یه‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی "مه‌عاریف" بنیامین نه‌ته‌نیاهوو له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی بچووكراوه‌ی ئیسرائیلییدا پلانێكی پێشكه‌ش كردووه كه تیایدا ده‌رفه‌ت ده‌داته وڵاتانی نێوه‌ندگیر "ئه‌مریكا و میسر وقه‌ته‌ر" بۆ ئه‌وه‌ی بزووتانه‌وه‌ی حه‌ماس ڕازی بكه‌ن به‌و ڕه‌شنووسی ڕێككه‌وتنه‌ی دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌لایه‌ن قه‌واره‌كه‌وه پێشكه‌ش كرا و پێشتر ته‌لئه‌بیب ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر دابوو.
سه‌ره‌ڕای كردنه‌وه‌ی ئه‌م ده‌رگا دبلۆماسییه، بنیامین نه‌ته‌نیاهوو ده‌ڵێت "ئیسرائیل تا هه‌تایه چاوه‌ڕێ ناكات" به‌ڵكو ماوه‌یه‌كی دیاریكراو ده‌وه‌ستێت و چاوه‌ڕێ وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌كات.
سه‌رۆكوه‌زیرانی زایۆنی هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردووه ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی حه‌ماس به‌پێی پێویست نه‌بێت ئه‌وا قه‌واره‌كه‌ی هه‌نگاو بۆ داگیركردنی ته‌واوه‌تیی كه‌رتی غه‌ززه و لكاندنی به خاكه داگیركراوه‌كانی دیكه‌وه ده‌نێت.
ئه‌م بانگه‌شانه‌ی قه‌واره‌ی داگیركه‌ر هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حه‌ماس پێشتر وه‌ڵامی ئه‌رێنیی رێككه‌وتنی دابووه‌وه و ڕایگه‌یاندبوو نه‌ته‌نیاهوو كات ده‌كوژێت و نایه‌وێت ڕێك بكه‌وێت به‌ڵكو ده‌یه‌وێت ڕای گشتیی جیهانیی چه‌واشه بكات و كات به‌ده‌ست بهێنێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە