3 رۆژ پێش ئێستا
126 جار خوێنراوەتەوە
سۆران.. ماستەرپلانی گەشتیاریی لە گەلی عەلی بەگ چووە بواری جێبەجێكردنەوە
پەیام
ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە گەلی عەلی بەگ چووە بواری جێبەجێكردنەوە.
تاڤگەی گەلی علی بەگ وەك یەكەم شوێن لە ماستەرپلانی گەشتیاریی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تێیدا دەست بەكاركردن كرا و لە ئێستادا بە ڕووی گەشتیاران داخراوە.
شەلالی گەلی علی بەگ دیزاینێكی نوێی بۆ كراوە و لە ئێستا كاركردنی تێیدا دەكرێ و دوای تەواوبوونی كاركردن تیایدا بە ڕووی گەشتیاران دەكرێتەوە.
جیاواز لە ساڵانی رابردووش ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵیەوە تاڤگەی گەلی علی بەگ بە تەواوەتی وشكی كردووە و هیچ بڕە ئاوێك لە ڕووباری خەلیفان ناگاتە تاڤگەكە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە