3 رۆژ پێش ئێستا 154 جار خوێنراوەتەوە

دەمپارتی: دژی ئەوەین پڕۆسەی ئاشتی بە "توركیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت

پەیام 

دەمپارتی ئەندامانی خۆی بۆ ئەو كۆمیسیۆنە دیاریكرد كە بۆ پرۆسەی ئاشتی پێكدەهێنرێت. ڕاشیدەگەیەنێت: لەگەڵ ئەوەدا نین پرۆسەكە بە "توركیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت.

سەبارەت بەو كۆمیسیۆنەی لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتیدا لە پەرلەمانی توركیا پێكدەهێنرێت،  گوڵستان كڵچ كۆچی غیت، جێگری سەرۆكی فراكسیۆنی دەم پارتی ڕایگەیاند: خۆی و هەریەك لە (دانش بەشتاش، سەروهان ئۆلوچ و جەنگیز چیچەك) پەرلەمانتارانی دەمپارتی، دیاری كراون بۆ ئەوەی بكرێنە ئەندامی كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان.
جێگری سەرۆكی دەمپاری جەختی كردەوە: ئەوان دژی ئەوەن كۆمسیۆنەكەی پەرلەمان و پرۆسەكە بەناوی "توركیای بێ تیرۆر"ـەوە ناو ببرێت. 

ڕاشیگەیاند: كێشەی كورد بەبێ باسكردنی هۆكارە سەرەكییەكانی ناتوانرێت چارەسەر بكرێت، پێویستە كۆمیسیۆنەكە دیموكراسیی و ئاشتەوایی لەخۆ بگرێت و بە شێوازێك كار بكات كە كێشەكان بە شێوەیەكی هەمیشەیی چارەسەر بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    دانیشتوانی گونده‌كانی قه‌زای خه‌بات خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چه‌مچه‌ماڵ.. خواردنگه‌یه‌ك داهاته‌كه‌ی له‌ ڕێگای ڕێكخراوی به‌خشینه‌وه‌ به‌خشی

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ شاری سۆرانیش موسڵمانان هاوكارییه‌ داراییه‌كانیان بۆ ده‌زگای به‌خشین ده‌هێنن

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    وێنه‌؛ بۆ یەکەمجار دوو تۆوی نوێی پەتاتە لە هەرێم بەرهەم دەهێندرێت

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    پلانێكی نوێ وه‌ك جێگره‌وه‌ی ڕێكه‌وتنی ئاگربه‌ست ڕاگه‌یه‌نرا

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌نێو ئاژه‌ڵاندا هه‌یه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سۆران.. ماستەرپلانی گەشتیاریی لە گەلی عەلی بەگ چووە بواری جێبەجێكردنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    دەمپارتی: دژی ئەوەین پڕۆسەی ئاشتی بە "توركیای بێ تیرۆر" ناو ببرێت

سەرەتا