2 رۆژ پێش ئێستا
128 جار خوێنراوەتەوە
مه‌ترسی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی له‌نێو ئاژه‌ڵاندا هه‌یه
بۆ ڕێگری له بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ته‌به‌ق له‌نێو ئاژه‌ڵاندا، فه‌رمانگه‌ی ئاژه‌ڵداری عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ باری له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند و، داواش له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات ڕێگری له هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ له توركیاوه بكات.
تامر خه‌فاجی به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه، ڕایگه‌یاند: به‌رزرترین ئاستی چاودێری په‌تاكان گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆ سنوورداركردنی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ته‌به‌ق، دوای ئه‌وه‌ی توركیا ڕایگه‌یاند سه‌رجه‌م بازاڕه‌كانی فرۆشتنی ئاژه‌ڵی داخستووه به‌هۆی بڵاو بوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ته‌به‌ق.
خه‌فاجی داوای كرد كه هه‌رێمی كوردستان ڕێگری بكات له هارورده‌كردنی ئاژه‌ڵ و به‌رهه‌مه‌كانی له توركیا له هه‌موو ده‌روازه سنووره‌یه‌كانه‌وه، به پێویستیشی ده‌زانێت سه‌رجه‌م ئه‌و بارهه‌ڵگر و ئۆتۆمبێلانه‌ی له توركیاوه داخڵ به عێراق ده‌بن، به ده‌رمانی دژه ڤایرۆس ڕشێنه بكرێن.
هاوكات داوا له سه‌رجه‌م نه‌خۆشخانه‌كانی ئاژه‌ڵداری كردووه له هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی ئاگاداریان بكه‌نه‌وه و ڕێگری بكرێت له‌گواستنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵ له نێوان شاره‌كاندا، به مۆڵه‌تی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی ئاژه‌ڵداری نه‌بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە