13 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ئیسرائیل: ئێران هێڵی سوری به‌زاندووه و لە هێرشەکانمان بەردەم دەبین
پەیام
یسرائیل كاتز وه‌زیری به‌رگری ئیسرائیل ئه‌مڕۆ 14ى 6ى 2025 ڕایگەیاند: "ئێران هێڵی سوری به‌زاندووه و هێزه‌كانیان به‌رده‌وام ده‌بن له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كان بۆ سه‌ر ئێران و به ئامانجگرتنی شوێنه ستراتیژییه‌كانى ئە وڵاتە".
هێرشەکانى ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل بووەتەهۆى کوژرانى سێ ئیسرائیلی و برینداربوونى دەیان كه‌سی دیكه.
هاوكات، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئیسرائیل ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی بۆ "شكستپێهێنانی هه‌ڕه‌شه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بوونی ئیسرائیل" ئه‌نجامداوه.
ناتانیاهۆ له وته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا پشتڕاستیكرده‌وه، ئیسرائیل دامه‌زراوه‌ی سه‌ره‌كی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانی له نه‌ته‌نز كردۆته ئامانج.
هێرشەکانى ئێران دواى ئەوە هات کە دوێنێ ئیسرائیل چەندین بنکەى ئه‌تۆمی و ژێرخانی سه‌ربازی و سەرکردەى باڵاى سەربازیی ئێرانی كرده ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە