14/06/2025 335 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

پەیام 

سوپای قەوارەی زایۆنی كوشتنی زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانی ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، سوپای قەوارەی زایۆنی ئاشكرایكرد كە لە هێرشی سەرەتای بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی كوشتووە.

سوپای زایۆنی لەنێو ئەو فەرماندە سەربازییانەی ئێران كە كوشتوونی بەتایبەت ناوی هەر یەك لە (غولامڕەزا میحرابی) سەرۆكی بەشی هەواڵگری لە دەستەی ئەركانی گشتی هێزە چەكدارەكان و محەممەد باقری فەرماندەی سیستمی مووشەكیی زەمین بەزەمین لە هێزە چەكدارەكانی ئێران، هێناوە.

ئەمڕۆش سوپای ئێران بەهەمان شێوە تیرۆركردنی هەر یەك لە غولامڕەزا میحرابی جێگری سەرۆكی دەزگای هەواڵگری و مەهدی ڕەبانی جێگری سەرۆكی دەزگای پڕۆسەكان لە هێزە چەكدارەكانی لە هێرشەكانی سوپای زایۆنی بڵاو كردەوە.

هەر ئەمڕۆش سوپای زایۆنی كوشتنی نۆ زانا و كارناسی ئەتۆمی لە هێرشەكانی لە بەرەبەیانی دوێنێ، هەینییەوە بۆ سەر تارانی پایتەختی ئێران و چەند ناوچەیەكی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند و ناوی سەرجەمیشیانی ئاشكرا كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێزی سەقامگیری نێودەوڵەتی لە مانگی داهاتووەوە لە كەرتی غـ.ەززە جێگیر دەكرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: جموجۆڵەكانی ئیسرائیل لە سووریا و تێكەڵنەبونی هەسەدە و سوپا، پەیوەندییان پێكەوە هەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا داوای لە ئیسرائیل كردووە غەززە لە وێرانكارییەكان پاك بكاتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    غـ.ەززە.. حەوت فەڵەستینی بەهۆی ڕووخانی بیناكانەوە گیانیانلەدەستدا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئەردۆغان: بۆ هەتاهەتایە پرسی تیرۆر چارەسەر دەكەین، كە تێچووەكەی گەیشتووەتە دوو تریلیۆن دۆلار

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    له‌ سووریا هه‌موو دادگا نائاساییه‌كان هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه‌

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌حمه‌د شه‌رع باسی‌ دواین كاتژمێره‌كانی‌ ڕووخانی‌ رژێمی‌ ئه‌سه‌د ده‌كات

  • 5 رۆژ پێش ئێستا

    توركیا: دەكرێت دیمەشق و هەسەدە لەبارەی بەڕێوەبردنی خۆجێییەوە بگەنە ڕێككەوتن

سەرەتا