13 کاتژمێر پێش ئێستا 125 جار خوێنراوەتەوە

هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

پەیام 

جەنگی سەر كەرتی غەززە درێژەی هەیە و شكانی ئاگربەستیش لە سێ مانگ نزیك دەبێتەوە، ئەمڕۆش دەیان كەسی دیكە شەهید بوون.

لە 89 هەمین ڕۆژی شكانی ئاگربەستی غەززەدا، سوپای زایۆنی بۆردومانی چڕی كەرتی غەززەی كردەوە و بەو هۆیەوە دەیان كەسی دیكە شەهید و بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەكان، تەنیا لە خانیونس لە باشووری كەرتەكە 40 كەس شەهید بوون و لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكانیشدا هەر لە باشووری غەززە  12 شەهید و 50 بریندار تۆمار كراون.

لای خۆیەوە حەماس جارێكی دیكە سەركۆنەی ڕەشەكوژییەكانی سوپای زایۆنی لە كاتی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا كردەوە و بە دەرخەری ڕووخساری تاوانكاری ناشیرینی داگیركەر ناوی هێنا.

حەماس ڕایشیگەیاند: ئەم كۆمەڵكوژییە دەیسەلمێنێت داگیركەر برسێتی وەك چەكێك لە جەنگدا بەكاری دەهێنێت.

لە نوێترین ئاماریشدا كە كاتژمێر یەكی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ بڵاوی كردەوە، وەزارەتی تەندروستی غەززە ڕایگەیاند: لە 48 كاتژمێری ڕابردوودا 90 شەهید و 605 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكان، 29 شەهید و 380 برینداریان لە نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكاندا بوون، بەمەیش ئاماری قوربانییانی نۆرەی وەرگرتنی هاوكارییەكان بۆ 274 شەهید و دوو هەزار و 532 بریندار بەرز بووەوە.

هەر بەپێی ئاماری وەزارەتی تەندروستیی كەرتی غەززە قوربانییانی جەنگی نابەرانبەری سەر كەرتەكە لە حەوتی ئۆكتۆبەری 2023ـەوە بۆ 55 هەزار و 297 شەهید و 128 هەزار و 426 بریندار بەرز بووەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێرشەکانى سەر غەززە بەردەوامە و دەیان كەسی دیكە شەهید بوون

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەریەك لە ئێران و ئیسرائیل جەخت لە بەردەوامیی هێرشەکان بۆسەریەکتر دەكەنەوە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: زیاتر لە 20 فەرماندەی سەربازیی ئێرانمان كوشتووە

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان پشتیوانی بۆ ئێران دەردەبڕێت و داوای پێكهێنانی یەكێتییەك دژ بە ئیسرائیل دەكات

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهوو: بەمزووانە لە هەر ئامانج و پێگەیەكی ڕژێمی ئێرانی دەدەین

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هێشتا بڕیاری لەسەر بەردەوامبوون یان كشانەوە لە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا نەداوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ ئیسرائیل: بەهۆى هێرشەکانى ئێران پێنججار چوومه‌ته‌ ناو په‌ناگه‌

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    خامنەیی: ئیسرائیل هەڵەی گەورەی کرد و لە تۆڵەكردنەوەدا کەمتەرخەمى ناکەین

سەرەتا